
200 ملیار دینار بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی سفر خەرج دەکرێت.
500 ملیار دینارى پارەى گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستانە.
وەزارەتى بازرگانیى عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو 15ـی تشرینى دووەم دەست بە دابەشکردنى 700 ملیار دینار پارەى گەنمى جووتیاران بۆ ساڵى 2026 لەگەڵ 200 ملیار دینار بۆ ئەو گەنمەی تەرخانکراوە بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی سفر.
ئەم هەنگاوە بۆ پاڵپشتیی بەرهەمى ناوخۆییە.
بۆ دابینکردنى شایستەکانى جووتیارانى عێراقە.
پێشتریش عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕایگەیاندبوو بەر لە وەرزى دروێنەى ساڵى داهاتوو پارەى گەنمى جووتیاران بۆ ئەمساڵ بەتەواوى خەرج دەکەن.
سەرجەمى پارەى گەنمى جووتیارانى عێراق بۆ ساڵى 2026، نزیکەى سێ تریلیۆن دینارە و لەو بڕە نزیکەى 500 ملیار دینارى پارەى گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستانە.