حووسییەکان: لە هێرشی ئاسمانیی سعودیە بۆ سەر سەنعا 11 کەس کوژران

شێوە عومەر4 کاتژمێر پێش ئێستا
چەند چەکدارێکى حووسییەکان بە سوارى ئۆتۆمبێلێکەوە لە نزیک سەنعاى پایتەختى یەمەن. فۆتۆ: AP
چەند چەکدارێکى حووسییەکان بە سوارى ئۆتۆمبێلێکەوە لە نزیک سەنعاى پایتەختى یەمەن. فۆتۆ: AP

پووختەی هەواڵەکە

  • میدیای فەرمی حووسییەکانیش بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی سعودیەوە بۆ سەر سەنعای پایتەختی یەمەن، 11 کەس کوژراون.

  • حووسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، شاری عەدەنیان لە باشووری یەمەن کردووەتە ئامانج.


ئێوارەی ئەمڕۆ حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، کەمپی نەسر و بنکەی سەربازیی دەریاییان لە شاری عەدەن کردووەتە ئامانج، دوای ئەوەی وەزارەتی ڕاگەیاندنی یەمەن بڵاویکردەوە، حووسییەکان بە مووشەکی بالیستیکی هێرشیان کردووەتە سەر شارەکە.


هەر ئەمڕۆ کەناڵی مەسیرەی سەر بە حوسییەکان بڵاویکردەوە:

  • سعودیە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شاری سەنعا کردووە.

  • لە هێرشەکاندا 11 کەس کوژراون.

  • لەنێویاندا هێرشێک بۆ سەر خانوویەک کە بەهۆیەوە لانیکەم چوار کەس کوژراون و چەندانی دیکەی بریندار بوون.

  • لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی کرێکارانی کارگەیەکی چیمەنتۆ لە سەنعا، شەش ژن و منداڵێک کوژران و سێ کەسی دیکە بریندار بوون.

هەروەها هاوپەیمانیی سەربازی پاڵپشتیی حکومەتی دانپێدانراوی یەمەن بە سەرۆکایەتیی سعودیە ڕایگەیاند، دوو مووشەک کە ئاڕاستەی شارەکانی سعودیە کرابوون تێکشکێنران.

پێشتر، ئاژانسی بەرگریی شارستانیی ڕیاز، هۆشداریی بۆ چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوا بڵاوکردەوە، لەوانەش تایف و یەنبوع و مەککە، بەڵام هەموو ئاگادارییەکان دوای چەند خولەکێک هەڵوەشێنرانەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

"یەکێکیان بۆ مەدینە هەڵدرا بوو" حوسییەکان بە درۆن هێرشیان کردە سەر سعودیە

شێوە عومەر

Sat Oct 24 2026

Loading related news...