خۆپیشاندان لە بەشێکی وڵاتانی ئەورووپا بەردەوامە و مەترسی فراوانبوونی هەیە

شێوە عومەر3 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانى پاریس 8ـى تشرینى یەکەم فۆتۆ؛ AP
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانى پاریس 8ـى تشرینى یەکەم فۆتۆ؛ AP

پووختەی هەواڵەکە

  • لە فەرەنسا خۆپیشاندان بەردەوامە و 130 خۆپیشاندەر دەستگیرکران.

  • زیاتر لە 70 هەزار هێزی ئەمنی لە فەرەنسا بڵاوەیان پێکراوە.

  • لە ئیسپانیا نزیکەی 250 هەزار کەس خۆپیشاندانیان کرد.

  • هێزە ئەمنییەکان لە میلان و ڕۆمای ئیتاڵیا لو ترسی خۆپیشاندەران بڵاوەیان پێکراوە.

  • خۆپیشاندانەکانی ئەلبانیا گرژی و پێکدادانی تێکەوت.


ئاگری خۆپیشاندانەکانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا هێشتا دانەمرکاوەتەوە و ئەمڕۆ جارێکی دیکە خۆپیشاندەران ڕژانە سەر شەقامەکان و لە هەندێک ناوچە گرژی و پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا.


خۆپیشاندانەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییە لەسەر ژمارەیەکی فراوان لە پرسە جیاوازەکان لەوانە؛ مووچەی خانەنشینی، نیشتەجێبوون، تێچووی ژیان، پەروەردە و گەندەڵی.

لە فەڕەنسا چی دەگوزەرێت؟

  • لە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ئەمڕۆی فەرەنسا، لە چەند شارێک پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران ڕوویدا.

  • پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی دا، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 130 کەسیش دەستگیرکراون.

  • حکومەتی فەرەنسا ڕایگەیاند، خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ هیچ نیشانەیەکی سەرەتایی ئەو توندوتیژییەی پێوە دیار نەبووە کە لە خۆپیشاندانەکانی شەممەی ڕابردوودا بینران، لەوانەش سووتاندنی شوێنە گشتییەکان و تاڵانکردنی چەندین فرۆشگا لە پاریسی پایتەخت.

  • فەرەنسا ئامادەکاریی توندی کردووە بۆ خۆپیشاندانەکان ، زیاتر لە 70 هەزار هێزی ئەمنی لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا جێگیرکراون.

  • لۆران نونێز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا هۆشداریی دا بە هیچ جۆرە توندوتیژییەک و هیچ تێکدانێکی ئاسایشی گشتی قبووڵ ناکەن.

لەکاتێکدا خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا، زۆرترین سەرنجی نێودەوڵەتی ڕاکێشاوە بەڵام لە وڵاتانی دیکەی ئەورووپا وەکو ئیسپانیا، ئیتاڵیا و ئەلبانیا شانبەشانی فەرەنسا خۆپیشاندان بەڕێوەچوون.

لە وڵاتانی دیکەی ئەورووپا

لە ئیسپانیا نزیکەی 250 هەزار کەس بەناو شەقامەکانی مەدریدی پایتەخدا بە ئاشتییانە خۆپیشاندانیان کرد و داوایان کرد گۆڕانکاری لە مووچەی خانەنشینیدا نەکرێت، کە یەکێکە لە بابەتە گەرمەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە مانگی داهاتوودا.

هاوکات لە ئیتاڵیا، هێزە ئەمنییەکان لە میلان و ڕۆما بڵاوەیان پێکرا و دەسەڵاتداران بە درۆن، چاودێریی ئینتەرنێت و پشکنین لە وێستگەکانی شەمەندەفەر، چاودێری هەر بانگەوازێکی توندوتیژی دەکەن.

لە ڕۆماش چەند سەد خوێندکارێک بە ئاشتیانە خۆپیشاندانیان کرد بۆ جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەوان ئاژاوەگێڕ نین.

جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ژمارەیەک ڕێکاری ڕاگەیاند، بۆ ڕێگریکردنی لە ڕووداوی هاوشێوەی فەرەنسا، لە نێویاندا جێگیرکردنی 500 سەربازی دیکە لە میلان و سزای توندتر بۆ ئەو خۆپیشاندەرانەی دەبنە هۆی دروستبوونی توندوتیژی.

هەروەها لە تیرانای پایتەختی ئەلبانیاش، پێکدادان لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران ڕوویدا، لەکاتێکدا بەرپرسان ڕایانگەیاندبوو، دوو هەزار و 500 ئەفسەری پۆلیس لە شەقامەکاندا جێگیر دەکەن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە پاریس کەسێک کوژراو چواری دیکە برینداربوون

شێوە عومەر

Sat Oct 24 2026

Loading related news...