یاریگاى وەرزشى سلێمانى نۆژەنکرایەوە

یاریگاى وەرزشى سلێمانى نۆژەنکرایەوە

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • یاریگای یانەی سلێمانی ئەو مێژووەی چەندین نەوەی تۆپی پێی ئەم شارەی لە ئامێز گرتووە.

  • بە بەرگێکی نوێوە دێتەوە مەیدان

  • دوای ماوەیەک لە کارکردنی بەردەوام لە یاریگاکە.

  • ئێستا هەنگاوی نۆژەنکردنەوەی قەڵای سوورپۆشەکان گەیشتووەتە وێستگەکانی کۆتایی.


پڕۆژەیەک کە دەستی ئاوەدانیی گەیاندووەتە سەرجەم جومگە و بەشەکانی یاریگاى وەرزشى سلێمانى، لە چیمەنی لاکێشە سەوزەکەوە کە ئێستا بە تەواوی ئامادەیە، تاوەکو دەگاتە وردترین بەشەکانی دیکە کە تەنیا چەند ڕۆژێکی کەمیان ماوە بۆ ئەوەی بە تەواوی بکەونە خزمەت یانەى وەرزشى سلێمانى.


جۆش و خرۆشى تیپى تۆپى پێی سلێمانى

  • پێش ئەوەی دوایین کارەکانی نۆژەنکردنەوەکە کۆتایی بێت.

  • تیپی تۆپی پێی یانەی سلێمانی چاوەڕێی تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەکەی نەکردووە.

  • هەر لە ئێستاوە لە نێو یاریگاکەیان زەنگی ئامادەکارییەکانیان لێداوە.

  • بۆ ئەوان، نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە بەم کوالێتی و ئاستە پێشکەوتووە.

  • پاڵنەرێکی دەروونی و هونەریی گەورەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تیپەکە

تەنیا یەک هەفتە ماوە بۆ لێدانی فیکەی دەستپێکی خولی پلە دووەکانی عێراق، یانەی سلێمانی ئەمساڵ دەیەوێت بە هەناسەیەکی جیاوازەوە بچێتە نێو کێبڕکێی خولەکە، لەم قۆناخەدا ئاوەدانیی یاریگاکە و تینوێتیی یاریزانەکان بۆ سەرکەوتن، ئاوێتەی یەکتر بوون بۆ گەڕاندنەوەی یانەی دایک بۆ شوێنە شایستەکەی خۆی

کەناڵ8

Fri Nov 13 2026

Loading related news...