
شێرپەنجەی کۆڵۆن، جۆرێکی شێرپەنجەیە کە لە ناوپۆشی ریخۆڵەکاندا دروستدەبێت. ئەم شێرپەنجەیە زیاتر لە بالوکەی ناو کۆڵۆنەوە دروستدەبێت. ئێستا لە هەرێمی کوردستان ئەم جۆرەی شێرپەنجە لە پیاواندا باوترین جۆری شێرپەنجەیە. شێرپەنجەی کۆڵۆن پشکنینی پێشوەختەی هەیە و دەکرێت لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا دەستنیشانبکرێت.
هەرچەندە هەموو کەسێک ئەگەری تووشبوونی بەم شێرپەنجەیە هەیە، بەڵام پیاوان زیاتر لە ژنان مەترسییان لەسەرە. شێرپەنجەی کۆڵۆن لە کەسانی خوار تەمەن 45 ساڵدا کەمتر باوە، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا، بەهۆی گۆڕانی شێوازی ژیانەوە رێژەی تووشبوون لە کەسانی 20 بۆ 45 ساڵدا بەرزبووەتەوە بۆ %1.5ـی تووشبووان.
دەکرێت کەسێک شێرپەنجەی کۆڵۆنی هەبێت بەبێئەوەی هیچ نیشانەیەکی لێدەرکەوتبێت، بەتایبەت لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا. دەشكرێت یەکێک یان زیاتر لەم نیشانانە لە کەسەکەدا دەربکەون:
کۆمەڵێک هۆکار هەن ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاددەکەن:
دیاریکردنی شێرپەنجە لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا کلیلی چارەسەرکردنە. د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی، لە دیمانەیەکی کەناڵ8ـدا گوتی: قۆناغی یەک لەگەڵ قۆناغی چواری شێرپەنجە وەکو سەیرکردنی دوو فیلم وان، فیلمێکی کۆمێدی و فیلمێکی ترسناک.
لەبەرئەوەی شێرپەنجەی کۆڵۆن دەکرێت هیچ نیشانەیەکی نەبێت، گرنگە ئەوانەی تەمەنیان دەگاتە 45 ساڵ، دەستبکەن بە پشکنینی پێشوەختە لەڕێگەی پشکنینی ناوبینیی کۆڵۆنەوە و هەموو 10 ساڵ جارێک ئەم پشکنینە دووبارەبکەنەوە.
هاوشێوەی بەشێكی زۆر لە شێرپەنجەکانی دیکە، شێرپەنجەی کۆڵۆنیش بە چەند رێگەیەکی دیاریکراو چارەسەردەکرێت: نەشتەرگەری، چارەسەری تیشک و چارەسەری کیمیایی.

