خەڵاتەکانی BET دابەشکران
لە وڵاتی ئەمریکا، رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی "BET" بەڕێوەچوو، کە ساڵانە ستایشی دیارترین ئەو کەسایەتییانە دەکات، کە لە هونەری کۆمەڵگەی رەشپێستەکاندا باشترینەکانی خۆیان پێشکەش دەکەن.
ئەمساڵ، لەچوارچێوەی 22 پۆلی جیاوازی هونەرییدا، دیارترین هونەرمەند و کەسایەتییە رەشپێستەکانی ئەمریکا کێبڕکێیان بوو بۆ بردنەوەی دیارترین خەڵاتەکانی BET، کە ساڵانە لە شاری لۆس ئەنجلسی ئەمریکا رێوڕەسمەکەی بەڕێوەدەچێت.
ئەمساڵ هونەرمەند و راپەری لاو، کێندریک لامار، دیارترین ئەستێرەی رێوڕەسمەکە بوو، بە بردنەوەی پێنج خەڵات سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا راکێشا.

هەریەک لە خانمە هونەرمەند و راپەران دۆیچی و سیزا، دووەم و سێیەم دیارترین براوەکانی رێوڕەسمەکە بوون.

ئەمەش لەکاتێکدا بوو، بریارەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ ناردنەوەی کۆچبەرانی مەکسیک و کۆمەڵگە لاتینییەکان بەرەو وڵاتەکانی خۆیان، دەنگدانەوەیەکی گەورەی لەمیانی دابەشکردنی خەڵاتەکان دروستکرد و تێکڕای ئامادەبووانی بۆنەکە پاڵپشتیی خۆیان بۆ مانەوەی کۆچبەران دووپات کردەوە.
11/06/2025