بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بووەتە هۆی کەوتنەوەی 5 ئاگر لە یۆنان
رۆزا حیسام 27/07/2025
ماوەی دوو رۆژە پێنج ئاگری گەورە بەشێک لە دارستانەکانی يۆنانی گرتووەتەوە و بەهۆيەوە فەرمانی چۆڵکردن لە چەند ناوچەيەک دەرکراوە.
بەرپرسانی يۆنان هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بۆ بەرزی پلەکانی گەرما و هەڵکردنی بای بەهێز دەگەڕێننەوە بەتايبەتی لە بەرەبەيانی ئەمڕۆوە.
رۆژی شەممە یۆنان داوای هاوکاری لە هاوپەیمانەکانی لە یەکێتیی ئەوروپا کرد، هەريەک لە ئيتاڵيا و کۆماری چيک وەڵامی داواکارييەکەيان داوەتەوە، ئاگرەکە مەترسی تەشەنەسەندنی هەيە بۆ 11 ناوچەی ديکە.
يەکێک لە ئاگرە گەورەکانی يۆنان لە دوورگەی کيسرا کەوتووەتەوە کە دوورگەیەکی گەشتیاریيە و سێ هەزار و 600 کەسی تیادا دەژی، لەرێگەی نامەوە دانيشتوانەکەی ئاگادارکراونەتەوە ناوچەکە بەجێبهێڵن.
دەيان ئاگرکوژێنەوە و سێ هێليکۆپتەر و دوو فڕۆکە لە دوورگەکە لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.
رۆزا حیسام
27/07/2025