تەمەنی خانەنشینبوونی زیندانییانی سیاسی درێژکرایەوە

ژمارەیەک هاونیشتمانیی خانەنشین
ژمارەیەک هاونیشتمانیی خانەنشین

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند،تەمەنی خانەنشینبوونی زیندانییانی سیاسی تاوەکو تەواوکردنی تەمەنی 65 ساڵی درێژکرایەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، بە نووسراوی ژمارە (9804)ی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، رەزامەندی درا لەسەر کارکردن و بەردەوامبوونی ئەو فەرمانبەرانەی زیندانیکراو و گیراوی سیاسین، تاوەکو تەواوکردنی تەمەنی 65 ساڵی.

دەشڵێت، بڕیارەکە، سەرجەم زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی لە قۆناخەکانی  9تاوەکو 15ی راژە دەگرێتەوە و مووچەی بەردەوامبوونیان لە راژە لەسەر بودجەی وەزارەتەکانیان بۆ خەرجدەکرێت.

لەکۆى 25 هەزارو 807 زیندانیی سیاسیی، زیاتر لە 20 هەزار زیندانیی سیاسی لە هەرێمی کوردستان مینحەیان بۆ نەبەستراوە و دۆسییەکانیان لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستانە و پێشتر هەرێمى کوردستان بەگوێرەى یاساى ژمارە 11ى ساڵى 2011 مووچە بە زیندانیانى سیاسى دراوە، مووچەکەشیان لە 250هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 500هەزار دینارە.

یاد نەوزاد

Sun Aug 31 2025

Loading related news...