دەستەی دەستپاکی عێراق: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 27 پلەتایبەت دەرچووە

کەناڵ8
لۆگۆی دەستەی دەستپاکیی عێراق
لۆگۆی دەستەی دەستپاکیی عێراق

دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرایکرد، لە مانگی رابروودا 125 ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنیان ئەنجامدا و 27 فەرمانی دەستگیرکردن و بانگێشتکردنی دادوەری بۆ پلەتایبەتەکان دەرچووە.

دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە چالاکییەکانی مانگی ئابدا، 58 تۆمەتباریان بە تاوانی ئاشکرا دەستگیرکردووە و ژمارەی سزادراون گەیشتووەتە 32 کەس.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی دۆسیەکانی رادەستکردنی هەڵاتووان و گەڕاندنەوەی سامانی بردراو گەیشتووەتە 65 دۆسیە، لەکاتێکدا 524 فۆڕمی ئاشکراکردنی دارایی  لەو کەسانە وەرگیراوە کە دەیانگرێتەوە.

دەستەی دەستپاکی روونیشیکردووەتەوە، لە ماوەی مانگی رابروودا 53 سەردانیان بۆ چاودێریکردنی کاروباری دامەزراوەکانی دەوڵەت ئەنجامداوە و چوار راپۆرتیان بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکان، بەربەستەکانی کارکردن و دیاردە نەرێنییەکان و چارەسەرکردنیان پێشکەشکردووە.

کەناڵ8

Sat Sep 06 2025

Loading related news...