کورتهێنانی بودجە و کەڵەکەبوونی قەرزەکانی عێراق

لەم ساڵانەی دواییدا، حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە پەنایان بردووەتە بەر قەرزی ناوخۆیی. ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی قەرزی ناوخۆ لە 38 تریلیۆن دینارەوە لە ساڵی 2020 بۆ 91 تریلیۆن دینار لە ساڵی 2025. بەپێی داتا فەرمییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق، کۆی قەرزەکانی عێراق لە ساڵی 2025 گەیشتووەتە 91 تریلیۆن دیناری ناوخۆیی و 20 ملیار دۆلاری دەرەکی.

وردەکاریی بودجەی 2023 و کورتهێنانێکی گەورە

کۆی خەرجی 197.7: تریلیۆن دینار

خەرجیی بەکاربردن 149.5: تریلیۆن دینار

خەرجیی وەبەرهێنان 48.1: تریلیۆن دینار

کۆی داهات: 134 تریلیۆن دینار

داهاتی نەوت 117: تریلیۆن دینار

داهاتی نانەوتی 17: تریلیۆن دینار

کورتهێنان 64.3: تریلیۆن دینار

بەردەوامیی کورتهێنان لە بودجەی 2024دا

کۆی خەرجی 211: تریلیۆن دینار

خەرجیی بەکاربردن 156: تریلیۆن دینار

خەرجیی وەبەرهێنان 55: تریلیۆن دینار

کۆی داهات 147: تریلیۆن دینار

داهاتی نەوت 120: تریلیۆن دینار

داهاتی نانەوتی 27: تریلیۆن دینار

کورتهێنان 64: تریلیۆن دینار

هۆکارەکانی پەسەندنەکردنی بودجەی 2025

بودجەی سێ ساڵی لەسەر بنەمای خەمڵاندن دانرابوو، بەڵام ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی 2024 ژمارە ڕاستەقینەکانی دەرخست. ئەمەش وایکرد پێویست بێت پێداچوونەوە بە خشتەکانی بودجەی 2025 بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی لایەنە سیاسییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەم پرسە یەکلایی نەکرایەوە.

گۆڕانکارییە پێویستەکان؛ نەوت و پشکی هەرێم

پێویست بوو لە بودجەی 2025دا پێداچوونەوە بە چەندین بابەتی گرنگدا بکرێت، لەوانە:

نەوت: پابەندبوونی عێراق بە بڕیارەکانی ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار 70 دۆلار، کە لە بودجەدا بە 70 دۆلار خەمڵێندرابوو.

پشکی هەرێمی کوردستان: بەپێی سەرژمێری 2024، ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم 14.03%ی کۆی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنێت. ئەمەش واتای ئەوەیە کە پشکی هەرێم لە بودجەدا دەبوو لە 12.67%ەوە بۆ 14.03% زیاد بکرایە.

چارەنووسی نادیاری بودجەی 2025 و 2026

بەهۆی یەکلانەکردنەوەی ئەم گۆڕانکارییانە، خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی هات و بودجەی 2025 پەسەند نەکرا. ئێستا چارەنووسی بودجەی 2026 بەندە بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقەوە دوای هەڵبژاردنەکان، کە بە ئەزموونی پێشوو پرۆسەیەکی کات بەری هەیە. بۆیە ئەگەرێکی زۆر هەیە کە لە ساڵی 2026یشدا عێراق و هەرێمی کوردستان بەبێ بودجە بمێننەوە.