10 گەشتى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر هەڵوەشایەوە
10 گەشتى هاتن و ڕۆشتنى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر هەڵوەشایەوە و بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەکەش دەڵێت، هۆکارى هەڵوەشانەوەى گەشتەکان، نەبوونى گەشتیارە.
نەبوونى گەشتیار هۆکارە
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، هۆکارى هەڵوەشانەوەى ژمارەیەک گەشتى فرۆکەخانەکەیان نەبوونى گەشتیارە و لە 17ـى ئەم مانگە سەرجەم گەشتیاران ئاگادارکراونەتەوە، ئەو گەشتانە ئەنجام نادرێن.
گەشتەکانى دیکە دۆخیان چۆنە؟
ئەحمەد هۆشیار، گوتیشى، گەشتەکانى دیکە لە کاتى دیاریکراوى خۆیان بەڕێوەدەچن.
گەشتە هەڵوەشاوەکان کامانەن؟
ئەو گەشتانەى لە فڕۆکەخانەى هەولێر هەڵوەشاونەتەوە، گەشتى فڕۆکەخانەکانى، ئەنقەرە، ئیستانبوڵ، ڤییەنا، دەوحەیە بۆ فڕۆکەخانەى هەولێر و بە پێچەوانەوەیە.
ساڵانە لە مانگى ڕەمەزان دا تاوەکو نزیکبوونەوە لە جەژن، هاتن و چوونى گەشتیاران کەمدەبێتەوە، لە کاتى جەژن و بۆنەکاندا ڕێژەى هاتنى گەشتیاران بۆ هەرێمى کوردستان و گەشتى هاونیشتمانییان بۆ دەرەوە زیاد دەکات.
20/02/2026