هۆکارێکی دیکەی لەناوچوونی نیاندەرتاڵەکان ئاشکرا بوو
حەسەن فەلاح 02/03/2026
لە دەرئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێی نێودەوڵەتیی، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دیکە، کە بوون بە لەناوبەری نیاندەرتاڵ لەسەر زەوی، ئاشکرا کراوە و پەیوەندیی بە سکپڕییەوە هەیە.

توێژینەوەیەکی نوێ، لە گۆڤاری زانستیی (Journal of Reproductive Immunology) ئاشکرای کردووە: یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی نەمان و خێرا-لەناوچوونی نیاندەرتاڵەکان، دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی منداڵبوون لەلای دایکەکان کە لەکاتی سکپڕییدا هەستیارییەکی توندیان بۆ دروستبووە.

تاوەکو ئێستا، ژمارەیەک لە هۆکارە دیارەکانی لەناوچوونی نیاندەرتاڵەکان ئاشکران، لەوانە:
- کەمیی ژمارە
- گۆڕانی کەشوهەوا
- بنیادی جەستەیی
- ململانێ لەگەڵ هۆمۆ ساپیەنس
- بازدانی بۆماوەیی
- لاوازیی سیستمی بەرگریی جەستە

حەسەن فەلاح
02/03/2026