چوونى بەشێک لە پەرلەمانتاران بۆ دانیشتنى پەرلەمان کاردانەوەى لێکەوتەوە.
بنەماڵەى مەلا شڤان پەرلەمانتارى نەوەى نوێ نیگەرانیان لە بەشدارییەکەى پیشاندا.
گومان دەکرێت بەشێک لە پەرلەمانتاران لە ژێر هەڕەشە یان پارەدا برابنە پەرلەمان.
سەعید بەرۆشکی، باوکی شڤان سەعید بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، خێزانەکەیان بە هیچ شێوەیەک ئاگاداری بەشداریکردنی کوبوونەوەی کوڕەکەیان نەبووە و ئەو هەنگاوە بەبێ ڕەزامەندی ئەوان بووە، برایەکیش دەڵێت دەبوو مردن هەڵبژێرێت.
شەوی ڕابردوو زانیومانە شڤان چووەتە شاری هەولێر .
دەستبەجێ کوڕەکانی دیکەم ڕاسپارد بۆ ئەوەی ڕێگریی لێبکەن.
داوام لە کوڕەکانم کرد لە دهۆک یان لە خانووەکەی دەستبەسەری بکەن تاوەکو کۆبوونەوەکەی پەرلەمان کۆتایی پێدێت.
بەڵام کاتێک چوونەتە شوێنی نیشتەجێبوونی لە ماڵەوە نەبووە.
بەهۆی بەشداریکردنی کوڕەکەمان لە پەرلەمان وەک خێزانەکەمان زۆر نیگەران و بێتاقەت بووین.
ئەوەى کردوویەتى تەسلیمبوونە بە ئیرادەى پارتى.
سەربارى ئەوەى هەڕەشە و دەستبردن بۆ ژیانى تایبەتى هەبووە، دەبوو مەلا شڤان مردن هەڵبژێرێت نەک تەسلیمى ئیرادەى پارتى بێت.
هەڵوێستەکەى شەرمەزارى دەکەین و بە هیچ جۆرێک لەگەڵیدا نین.
مەلا شڤان یەکێکبوو لە دەستگیرکراوانى بادینان کە لەلایەن پارتى دیموکراتى کوردستانەوە دەستگیرکران و دواتر لە هەڵبژاردنى پەرلەمان وەک پەرلەمانتارى خولى شەشەم هەڵبژێردرا.
ڕەوتى هەڵوێست دوو پەرلەمانتارى دوورخستەوە: تەنیا هەزار دەنگیان هێنابوو