18/10/2026

ددانێک لە چاوی کەسێکدا دەرهێنرا

لە گۆڤاری زانستی پزیشکیی چاودا حاڵەتێکی دەگمەنی چاو بڵاوکرایەوە

  • لە هندستان کوڕێکی 16 ساڵ ددانێکی زیادە لە چاویدا دەرکەوت

  • ددانەکە کەڵبە بووە و هیچ شانەیەکی دیکەی وەکو پێست، ئێسک و نینۆکی لەگەڵ نەبووە

  • پێش مانگێک کوڕەکە هەستی بە ئاوسانێکی بێئازار کردووە لە پێڵووی سەرەوەی چاوی ڕاستی

  • پاش پشکنینی تیشک دەرکەوت، ددانێکی کەڵبەیە و هەموو پێکهاتەکانی ددانەکەی تێدایە

  • دروستبوونی ددان لە شوێنی دیکەی جەستە بینراوە پێشتر، بەتایبەتی لە بۆشاییەکانی ڕوومەت لە پشتەوەی ئێسکی ڕوومەت

  • بەڵام ئەمە یەکەم جارە ددان لە ئێسکی چاوەوە دروست ببێت و دەستنیشان بکرێت

  • نەشتەرگەرەکان ددانەکەیان دەرهێنا و ئێستا دۆخی تەندروستیی کەسەکە جێگیرە

  • نەخۆشی بۆماوەیی یان گرفتە زگماکییەکان دەکرێت هۆکاربن بۆ دروستبوونی ددان لە دەرەوەی دەمدا

  • لە پاش لابردنی ددانەکە ئەگەری دروستبوونەوەی ددانەکە زۆر کەمە

Loading related news...