بەهۆی ڤەیپەوە دوو ماددەی زیانبەخش لە جەستەی هەرزەکاراندا کۆدەبنەوە
18/10/2026

ئەگەر جگەرەکێش نیت ئالوودەی ڤەیپیش مەبە

ئۆفیسی ئاماری نیشتمانیی
بەریتانیا دەڵێت:

·      لە بەریتانیا 1.1 ملیۆن کەس کە جگەرەکێش نین، ڤەیپ
دەکێشن

·      5.4 ملیۆن کەسی 16 ساڵ و گەورەتر لە وڵاتەکەدا ڤەیپ دەکێشن

·      لە کاتێکدا 4.9 ملیۆن کەسیش جگەرە دەکێشن

·      یەک لە شەش کەسی تەمەن 25-34 ساڵ ڤەیپ دەکێشن


پسپۆڕان دەڵێن هۆکاری زیادبوونی ڤەیپکێشان ئەوەیە کە بەشێک لە بەکارهێنەران لەلایەن هاوڕێکانیانەوە
فێردەکرێن، بەشێکیان ئارەزوو دەکەن بزانن کە ئەزموونێکی چۆنە و چ هەستێکیان
پێدەدات، هەندێکیشیان بە کێشانی ڤەیپ مامەڵە لەگەڵ گوشاری دەروونی، خەمۆکی و دڵەڕاوکێ
دەکەن.


زانیاریی زیاتر:

لەگەڵ ئەوەی ئەو زانیارییانەی بەردەستن سەبارەت بە زیانەکانی ڤەیپ ئەوە دەردەخەن کە ڤەیپ لە جگەرە
سەلامەتترە، بەڵام ڤەیپیش زیانی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت و هۆکارێکی سەرەکییە
بۆ ئالوودەبوون بە تووتن.

تاوەکو ئێستاش هەندێک کاریگەریی درێژخایەن هەن کە دەرنەکەوتوون و دەکرێت لە چەند ساڵێکی داهاتوودا
دەربکەون.

لە ساڵی 2025ـدا لە بەریتانیا بە فەرمی فرۆشتنی ڤەیپی سەفەری قەدەغە کرا، هاوکات فرۆشتنی ڤەیپ بە کەسانی خوار 18
ساڵیش قەدەغەکرا.



 



Loading related news...