ناوەندی توێژینەوەی کەناڵ8 ڕاپۆرتێکی لەبارەی کاریگەریی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بڵاوکردەوە
ئینۆڤەیت، ناوەندی توێژینەوەی کەناڵ8، لە نوێترین توێژینەوەیدا باس لەو بۆشاییە ئەمنییە ناجێگیرە دەکات کە کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دروستی دەکات و ئەو ڕێگاچارانە دەخاتەڕوو کە دەکرێت ڕێگری لە داڕمانێکی سەقامگیری بکات.
دیمەنى ئەمنى لاواز..شوێنپەنجەى ئێران..کوردستانێکى پڕ لە نیگەرانى
ڕاپۆرتێکی نوێی ناوەندی توێژینەوەی کەناڵ8، ئەوە دەردەخات کە کاتێک هێزەکانی هاوپەیمانان بە تەواوی لە عێراق دەکشێنەوە ئەم کشانەوەیە دیمەنێکی ئەمنیی لاواز، شوێنپەنجەیەکی قووڵی ئێران و کوردستانێکی پڕ لە نیگەرانیی لەدوای خۆی بەجێدەهێڵێت.
چۆڵکردنى عەین ئەسەد
لە کانوونی دووەمی 2026ـدا، هێزەکانی ئەمریکا بە تەواوی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەدیان لە پارێزگای ئەنبار چۆڵکرد، ئەمەش کۆتایی بە زیاتر لە 20 ساڵ لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ڕۆژئاوای عێراقدا هێنا.
2500 کەس لە هەرێم ماون
ئەو بەشەی هێزەکانی هاوپەیمانان کە ماونەتەوە ژمارەیان بە نزیکەیی دوو هەزار و 500 کەس مەزەندە دەکرێت، ئێستا لە هەرێمی کوردستان لە بنکەی ئاسمانیی هەریر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کۆکراونەتەوە و لە کۆتایی 2026 ڕووبەڕووی دوا وادەی کشانەوە دەبنەوە.
تێڕوانینى بەغداد و کورد بۆ دواى جێهێشتنى هاوپەیمانان
ڕاپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر قووڵبوونەوەی جیاوازیی نێوان تێڕوانینی حکومەتی فیدراڵی و سەرکردایەتیی کورد بۆ ژیانی دوای هاوپەیمانییەکە.
سەرکردە کوردەکان نیگەرانن
بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوپەیمانییەکە سیاسەتێکی دڵنیایی بوو دژی فشارەکانی بەغداد، سەرکردە کوردەکان نیگەرانن لەوەی کاتێک دواین ئەمریکییەکان هەرێمەکە جێدەهێڵن، بەغداد بە خێرایی دەست بکات بە هەڵوەشاندنەوەی خۆبەڕێوەبەریی کورد.
ڕێگریی لەو داڕمانە دەکرێت؟
ڕاپۆرتەکە بەو ئەنجامە دەگات کە دەکرێت ڕێگری لە داڕمانێکی گشتیی ئاسایش بگیرێت ئەگەر بڕیار بەدەستە نێودەوڵەتییەکان دەستبەجێ ڕوو لە گوشاری ناسەربازی بکەن و ژمارەیەک ڕێگە پێشنیاز دەکەن.
21/05/2026