تەندروستیی جیهانی: هەنگاوی بەپەلە بنرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیبۆلا

10 وڵاتی دیکەی ئەفریقا مەترسی ڤایرۆسەکەیان لەسەرە
10 وڵاتی دیکەی ئەفریقا مەترسی ڤایرۆسەکەیان لەسەرە

بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، ئەو وڵاتانەی دراوسێی کۆنگۆن لە مەترسییەکی گەورەی بڵاوبوونەوەی ئیبۆلادان و پێویستە بەپەلە ڕێکاری پێویست بگرنەبەر.

وڵاتانی هاوسنوری گۆنگۆ مەترسییان لەسەرە

تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی وتی: "ئەو وڵاتانەی هاوسنوورن لەگەڵ کۆنگۆ لە مەترسییەکی زۆردان و دەبێت دەستبەجێ هەنگاو بنێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە".

بڵابوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا بە خێرایی ڕوودەدات

ئەدهانۆم لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنڵایندا لە جنێڤەوە وتی: "بڵاوبوونەوەکە بە خێرایی ڕوودەدات و بەپەلە کارەکانمان فراوانتر دەکەین" و ڕایگەیاند ڕۆژی سێشەممە سەردانی کۆنگۆ دەکات کە ناوەندی سەرەکیی بڵاوبوونەوەی ئێستای ئەم نەخۆشییەیە.

ڤاکسنی دژە ئیبۆلا نییە

ئەدهانۆم ئاماژەی بەوەش کرد کە تاوەکو ئێستا "هیچ ڤاکسین و چارەسەرێکی پەسەندکراو" نییە بۆ ئەم جۆرەی دەگمەنەی ئیبۆلا.

10 وڵاتی دیکەی ئەفریقا مەترسی ڤایرۆسەکەیان لەسەرە

ئاژانسی تەندروستیی یەکێتیی ئەفریقا، ڕۆژی شەممە هۆشداریی دا کە جگە لە کۆنگۆ و ئۆگەندا، 10 وڵاتی دیکەی ئەفریقا لە مەترسیی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلادان.

100 حاڵەتی مردنی گوماناوی تۆمارکراوە

ڤایرۆسە کوشندەکە تەنگی بە کۆنگۆ هەڵچنیوە، وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند نزیکەی 900 حاڵەتی تووشبونی گوماناوی و زیاتر لە 100 حاڵەتی مردنی گوماناوی بە ئیبۆلا تۆمارکراون.