وەزارەتی پەروەردە خزمەتی مامۆستایان و فەرمانبەران درێژ دەکاتەوە

باڵەخانەی وەزارەتی پەروەردە
باڵەخانەی وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکی بەپەلەدا سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەو مامۆستا، سەرپەرشتیار و فەرمانبەرانەی بڕیارە لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا خانەنشین بکرێن، دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتەکەیان تاوەکو کۆتایی ساڵ، بۆ ئەم مەبەستەش تەنها دوو ڕۆژ مۆڵەت لەبەردەم خوازیاراندا هەیە.

دەتوانن داوا بۆ بەردەوامی لە خزمەت پێشکەش بکەن

وەزارەتى پەروەردە نووسراوێکى بەپەلەى ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانى پەروەردە کردووە ئاگادارى کردوونەتەوە ئەو فەرمانبەرانەى لە یەکى تەمموزى ئەمساڵ خانەنشین دەکرێن دەتوانن داوا بکەن تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لە خزمەت بەردەوامبن.

ئەو چینانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە

وەزارەتى پەروەردە لە نووسراوەکەى دەڵێت "مامۆستا، سەرپەرشتیار و فەرمانبەران کە لەدایکبووى یەکى تەمموزى 1966، دەیانەوێت لە خزمەت بەردەوامبن دەتوانن داواکاریی پێشکەش بکەن و لە خزمەت بن".

دیاریکردنی مۆڵەتی پێشکەشکردنی داواکاری

وەزارەتەکە، لەمڕۆوە بۆ دوو ڕۆژ مۆڵەت دەداتە ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە بۆ ئەوەى داواکاریی پێشکشەش بکەن.

هۆکاری یاسایی و کارگێڕی بڕیارەکە

بەگوێرەى یاساى خانەنشینى یەکگرتووى عێراق، فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە تەمەنى 60 ساڵى خانەنشین دەکرێن، بە مەبەستى دروستنەبوونى کەمى میلاک لە خوێندنگەکان و ناوەندەکانى سەر بە وەزارەتى پەروەردە تەمەنى خزمەتى مامۆستایان شەش مانگ درێژدەکرێتەوە.