نزار ئامێدی: پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەکەی قەیس خەزعەلی دەکەین بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا

کەناڵ802/06/2026
نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق
نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق

نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لە هەنگاوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و دەستپێشخەرییەکەی عەسائیب ئەهلی حەق دەکات بۆ بەهێزکردنی سەروەریی دەوڵەت.

پشتیوانی بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت

سەرۆککۆمار لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پێشوازی لەو هەڵوێست و هەنگاوانە دەکەن کە لە کۆبوونەوەی "چوارچێوەی هەماهەنگی"دا هاتوون بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و بەهێزکردنی سەروەرییەکەی. هەروەها بە فەرمی پشتیوانیی خۆی بۆ دەستپێشخەرییەکەی شێخ قەیس خەزعەلی دەردەبڕێت، کە پەیوەستە بە جیابوونەوەی پەیوەندییەکانیان لە پێکهاتەکانی حەشدی شەعبی و جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی چەک تەنها لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا بێت.

هێزی دەوڵەت لە دامەزراوەکانیدایە

نزار ئامێدی جەخت لەوە دەکاتەوە کە شکۆی دەوڵەت تەنها لە دامەزراوە دەستووری و یاساییەکانیدا بەرجەستە دەبێت. هەر هەنگاوێکیش لەو چوارچێوەیەدا بگیرێتە بەر، بە ئاڕاستەی بنیاتنانی دەوڵەت و سەروەریی یاسا و پتەوکردنی متمانەی هاووڵاتیانە بە دامەزراوەکانیان.

پابەندبوون بە بنەما دەستوورییەکان

سەرۆککۆمار ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم هەنگاوانە دەبێت لە چوارچێوەی ڕێسا دەستوورییەکان، یاسا کارپێکراوەکان و ڕێنماییەکانی مەرجەعیەتی باڵای ئایینیدا جێبەجێ بکرێن، بە جۆرێک ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری عێراقدا بەهێز بکات.

کەناڵ8

Tue Jun 02 2026

Loading related news...