ترەمپ ڕەتی دەکاتەوە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران وەستابن

کەناڵ802/06/2026
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فۆتۆ: AFP
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فۆتۆ: AFP

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، جەختدەکاتەوە کە دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران بەردەوامن، ئەو راپۆرتە ڕۆژنامەوانییانەش ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن دانوستانەکان وەستاون.

دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بەردەوامن

ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس دەڵێت، ئەو راپۆرتە میدیاییانەی باس لە ڕاگرتنی دانوستانەکان دەکەن، درۆ و چەواشەکاریین، دانوستانەکانی نێوانمان بەردەوامن بەڵام کەس نازانێت بە چی دەگەن.

ڕێگە بە ئێران نادرێت وەک پێشتر بەردەوام بێت

ترەمپ دووپاتی دەکاتەوە، تارانی ئاگادارکردووەتەوە کە ئێستا کاتی ڕێککەوتنە بە گفتوگۆ بێت یان بە ڕێگەیەکی دیکە. دەشڵێت، ناتوانن ڕێگە بە ئێران بدرێت لەسەر ئەو کارانەی بەردەوام بێت کە بە درێژایی 47 ساڵی ڕابردوو کردوونی.

ئەو قسانەی ترەمپ دوای ئەوە دێت میدیای ئێرانی بڵاویکردەوە، تیمی دانوستانکاری وڵاتەکەی ئاڵوگۆڕی پەیام و گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی ڕاگرتووە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی هێرش و لەشکرکێشییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنانەوەیە.

کەناڵ8

Tue Jun 02 2026

Loading related news...