یەکێتیی ئەورووپا خەڵاتی ساخارۆڤی بەخشی بە دادگای نێودەوڵەتیی تاوان

یەسنا ئومێد6 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • خەڵاتی ساخارۆڤ بەرزترین خەڵاتی مافەکانی مرۆڤە لە ئەورووپا.

  • پەیوەندى ترەمپ و دادگاى نێودەوڵەتیى تاوان باش نییە.

  • پێشتر چەندین کەسایەتى کورد و جیهانى خەڵاتەکەیان وەرگرتووە.


ڕۆبێرتا میتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا ڕایگەیاند، خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ مافەکانی مرۆڤ بە دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان بەخشرا، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو دامەزراوەیە سزای ئەمریکای لەسەرە.


سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا:

  • یەکێتیی ئەورووپا لەسەر بنەمای ڕێز لە فرەلایەنی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بونیادنراوە.

  • ئەم خەڵاتەش دەرخەری ئەو کارە گرنگانەیە کە دادگاکە لە پشتگیریکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و دادپەروەری کردوویەتی.

تۆمۆکۆ ئەکانی، دادوەری باڵا لە دادگای نێودەوڵەتیی تاوان:

  • خەڵاتەکە لەکاتێکدایە کە دادگاکە و بەرپرسەکانیش ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکی بێ هاوتا دەبنەوە.

  • بەتایبەت ئەو سزایانەی بە ئامانجی تێکدانی بنەماکانی کاری دادگاکە بڕیاری لەسەر دراوە.

ترەمپ خۆشى لە دادگاکە نایەت

هەر ئەمساڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سزای دژ بە سەرۆک و پارێزەرێکی دادگای نێودەوڵەتیى تاواندا سەپاند، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ بە ئامانجگرتنی کەسایەتیی ئەمریکی و هاوپەیمانەکانیان لە ئیسرائیل.

چەند کوردێک خەڵاتەکەیان وەرگرتووە

خەڵاتی زاخارۆڤ بۆ ئازادیی بیروڕا خەڵاتێکی ساڵانەیە لە لایەن پەرلەمانی ئەورووپاوە دەبەخشرێتە ئەو کەسایەتی و ڕێکخراوانەی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان دەکەن.

چەندین کەسایەتیی کورد ئەم خەڵاتەیان وەرگرتووە لەوانە لەیلا زانا لە ساڵی 1995، نادیە موراد و لەمیعە حەجی بەشار لە ساڵی 2016، ژینا مەهسا ئەمینی لە ساڵی 2023.

بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1988 بەخشرا بە نێڵسۆن ماندێلا و ئاناتۆلی مارچێنکۆ، باڵاترین ڕێزلێنانی یەکێتیی ئەورووپایە بۆ هەوڵەکان لە بوارەکانی مافی مرۆڤدا.

یەسنا ئومێد

Thu Oct 22 2026

Loading related news...