
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا و کۆمپانیای لۆکهید مارتن ڕێککەوتنێکیان ئەنجامدا.
ڕێکەوتنەکەی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا و لۆکهید مارتن بۆ ماوەى 10 ساڵە.
لۆکهید مارتن 850 فڕۆکەی ئێف-35 بۆ سوپای ئەمریکا دروست دەکات.
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوی ڕێککەوتنەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، پڕۆگرامی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی نوێ دەکاتەوە و فراوانیشی دەکات، بەڵام ڕێککەوتنەکە پێویستی بە ڕەزامەندیی کۆنگرێس دەبێت.
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا دڵنیا دەبێتەوە لەوەی فڕۆکە جەنگییەکانییان بە نوێترین توانا مۆدێرنە سەربازییەکان پڕچەک کراوە.
کە دەتوانێت هەموو جەنگێک ببەنەوە.
وەزارەتى جەنگ ئەم ڕێککەوتنەی بە خاڵێکی وەچەرخان وەسفکردووە.
لە بەرامبەر ئەم وەبەرهێنانەش لۆکهید مارتن بەلایەنی کەم حەوت ملیار دۆلاری ئەمریکی خەرج دەکات.
بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆگرامی ئێف-35ـی ئەمریکی.
فڕۆکەی ئێف-35، پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و ژمارەیەک هاوپەیمانی ئەو وڵاتەیە.
لە هەمان کاتدا یەکێکە لە پێشکەوتووترین فڕۆکە جەنگییەکان.
بە گوێرەی کۆمپانیاکە زیاتر لە هەزار و 375 فڕۆکەی ئێف-35، لە جیهاندا هەیە.
لە ماوە 10 ساڵدا 850 فڕۆکەی ئەمریکی دروستبکرێت.
کۆمپانیاکە دەیەوێت ساڵانە 156 فڕۆکە دروستبکات.
کۆمپانیای لۆکهید مارتین، کۆمپانیایەکی ئەمریکییەو لە بواری بەرگری و ئاسایشی جیهانیی کار دەکات و بنکەی سەرەکی کۆمپانیاکە لە ویلایەتی مێریلاندى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکایە.



