ئایا گەڕاندنەوەی نیاندەرتاڵەکان بیرۆکەیەکی گونجاوە؟
بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای هاوچەرخ، زانایانی بۆماوە ماددە و مرۆڤناسی، سەرقاڵی داڕشتنەوەی پلانن بۆ گەڕاندنەوەی نیاندەرتاڵەکان و پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕووبدات.
باوەڕ وایە لە دوو دەیەی داهاتوودا ڕووبدات
بەشێک لە زانایانی بۆماوە ماددە، باوەڕیان وایە، لەماوەی 20 ساڵی داهاتوودا، مرۆڤ دەتوانێت بگات بە توانا و تەکنەلۆجیای پێویست، بۆ زیندووکردنەوە و گەڕاندنەوەی نیاندەرتاڵەکان لەڕێگەی بەکارهێنانی بۆماوە ماددە ڕێکخراوەکانیانەوە لە تاقیگەکاندا.

پرسیاری ئێتیکی دەوروژێنێت
گەرچی تاوەکو ئێستا ئەم بیرۆکەیە بە سنوورداری ماوەتەوە، بەڵام لە ئەگەری بوونی توانای پێویستدا، پرسیاری بوونگەرایی و ئێتیکی ئاڕاستەی پلانەکە دەکرێت.
لە وتارێکی گۆڤاری Live Science جەخت لەوە کراوەتەوە، ئەگەری زیندووکردنەوەی نیاندەرتاڵەکان گەرچی دەکرێت لەوە نزیکتر بێت کە بیری لێ دەکرێتەوە، بەڵام ئاڵنگاریی سەخت بۆ مرۆڤ و نیاندەرتاڵەکان دروستدەکات، لەوانە:
- مافی نیاندەرتاڵەکان لە شارستانییەتی هاوچەرخدا
- گونجانی دروستکردنی چەشنێکی مرۆڤ لە تاقیگەدا
- گونجانی کۆمەڵایەتی و وەڵامدانەوەی داواکارییە هاوچەرخەکان
- دروستبوونی گرفتی دەروونی و دابڕانی کۆمەڵایەتی

17/06/2026