لەلایەن هاووڵاتییانی عێراقی و بیانی پێشوازی لە تەرمی خامنەیی کرا
لە نەجەف عێراقی و غەیرە عێراقی پێشوازییان کرد لە تەرمی عەلی خامنەیی، لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی عێراق و وڵاتانی دەرەوە شوێنکەوتووانی شیعە ئامادەی ڕێوڕەسمەکە بوون و شینیان گێڕا.
بەشداربووە تانزانیاییەکە
یەکێک لە بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە لە تەنزانیاوە هاتووە و بەشداریی کردووە، قسەی بۆ کەناڵ8 کردوو و گوتی، "من لە تەنزانیاوە هاتووم، کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا، هاتین بۆ بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری باڵا، نەجەف خۆشە و بینیمان یەکێکە لە شارە خۆش و باشەکان خەڵکەکەی باشن و پێشوازیی گەرمیان لە ئێمە کرد من دووەم ساڵە دێمە ئێرە و خۆم خوێندکاری حەوزەی عیلمیم".

پێگەی عێراق لە ڕێوڕەسمەکەدا
یەکێکی دیکەش سوپاسی خوا دەکات ئەو هەلە دراوە بە عێراق، تەرمی عەلی خامنەیی پیایدا تێپەڕێت و گوتی، "من لە میسانەوە هاتووم بۆ ئەم شوێنە بۆ مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی خامنەیی شەهید، ئێمە سوپاسی ئێوە دەکەین بۆ ڕووماڵکردنی ئەم ڕووداوە مێژووییە، عێراق شەرەفمەندە بە پێشوازیکردنی لە تەرمی خامنەیی، سوپاسی خودا دەکەین کە پاڵپشتمان بوو بۆ ئەم بۆنەیە و پێشوازی کردن لە تەرمەکەی".

پەیامی یەکگرتوویی و پاڵپشتیکردنی ئێران
بەشداربوویەکی ڕێوڕەسمەکە لەبارەی گرنگیی ئەم گردبوونەوەیەوە گوتی، "ئەم زیارەتە ملیۆنییە، بۆ سەلماندنی یەکگرتوویی گەلی عێراقە بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە، هەروەها پاڵپشتیمانە بۆ ئێران و سەرکەوتنیان لە بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و زۆرداری".

1 کاتژمێر پێش ئێستا