داواكارى گشتیی بەدواداچوون بۆ دەنگۆى دیارنەمانى 140 ملیار دۆلار لە عێراق دەکات
ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
سەرۆکایەتیى داوکارى گشتی لە ئەنجوومەنى دادوەریى عێراق نووسراوێکى ئاڕاستەى دادگاى لێکۆڵینەوەى کەرخ کردووە و داوادەکات بەدواداچوون بۆ دیارنەمانى 140 ملیار دۆلار بکرێت.
لێکۆڵینەوە لەسەر دیارنەمانی ئەو بڕە پارە زۆرە
نووسراوەکەى داواکارى گشتی لە عێراق پشتیبەستووە بە داواکاریی ئەندامێکى ئەنجوومەنى نوێنەران بەناوى محەممەد جاسم خەفاجى کە ئەندامى لیژنەى یاسایی ئەنجوومەنەکەیە و داواى گرتنەبەرى ڕێکارى یاسایی دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو دەنگۆیانەى دەگوترێت لەماوەى سێ ساڵدا لە عێراق 140 ملیار دۆلار دیار نەماوە.
هەڵمەتی بەرەبەیان
لە عێراق لە بەرەبەیانى 28ـى حوزەیرانەوە هەڵمەتێک بەناوى هەڵمەتى بەرەبەیان بۆ دەستگیرکردنى گەندەڵکاران دەستیپێکرد، هەڵمەتەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامە و بەهۆیەوە بەشێک لە پارە دزراوەکان گەڕێنراونەتەوە گەنجینەى گشتی.
ئارام قەرەداغی
2 کاتژمێر پێش ئێستا