
وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق ڕایگەیاند، لەبەرهەمهێنانى خوورما پڕکردنەوەى پێداویستى ناوخۆ تێپەڕێندراوە و ساڵى ڕابردوو 600 هەزار تۆن هەناردەکراوە.
وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق، ڕایگەیاندووە، چاکسازییەکى زۆر لە کێڵگەکانى خوورما کراوە، باشترین نەمامى خورما لەژێر چاودێرییەکى توند هاوردەکراوە و ژمارەى دارخورماکان لە عێراق لە ساڵى 2003 دا 12ملیۆن بووە ئێستا ژمارەکە زیاتربووە بۆ 22 ملیۆن دارى خورما.
وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق دەشڵێت، لەبەرهەم هێنانى خوورما سەرکەوتنێکى باشیان بەدەستهێناوە، ساڵى ڕابردوو 600 هەزار تۆن خورمایان هەناردەکردووە کە زۆربەیان لە جۆرى زوهدى بوون.
وەزارەتى کشتوکاڵ جەختدەکاتەوە، ئێستا بەڕێکارى پێشکەوتوو دەتوانرێت نەمامى خورما بەرهەم بهێندرێت و هاوردەکردنیشى بەگوێرەى مەرج و ڕێنماییەکان دەبێت بۆئەوەى ڕێگریى لە بڵاوبوونەوەى نەخۆشى بکرێت.