
داتاکانى بانکى ناوەندیى عێراق پاشەکشەیەکى گەورە لە پارەى نەختینە دەردەخەن و بەجۆرێک زیاتر لە %70 دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.
بەگوێرەى داتاکانى بانکى ناوەندیى عێراق، پارەى نەختینە لە گەنجینەکانى بانکى ناوەندیى عێراق لە چوار مانگى یەکەمى ئەمساڵدا پاشەکشەیەکى زۆرى کردووە و لە کۆتایى مانگى نیساندا بۆ 566 ملیار دینار کەمیکردووە لە کاتێکدا لە کۆتایى ساڵى 2025 بڕى 1,907 تریلیۆن دینار بوو، بەو جۆرەش بڕى 1,341 تریلیۆن دینار کەمى کردووە و بەڕێژەى %70,3 دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.
داتاکانى بانکى ناوەندیى عێراق دەریدەخەن کە پارەى نەختینە لە 1,524 تریلیۆن دینارەوە لە کانوونى دووەم بۆ 1,005 تریلیۆن لە مانگى شوباتدا دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە و پاشان لە مانگى ئازاردا بۆ 849 ملیار دینار و لە مانگى نیسانیشدا بۆ 566 ملیار دینار دابەزى.
لە بەرانبەردا نرخى خەرجکردنى فەرمى لە 1300 دینار بۆ دۆلار مایەوە و تێکڕاى هەڵاوسان لە هەمان ماوەدا لە %0.9 بۆ %1,7 بەرزبووەتەوە.
[1]