لە کەرکووک خۆپیشاندانى مامۆستایانی خۆبەخش بەڕێوەچوو

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا
خۆپیشاندانى بەشێک لە مامۆستایانى خوێندنى کوردى لە کەرکووک
خۆپیشاندانى بەشێک لە مامۆستایانى خوێندنى کوردى لە کەرکووک

لە کەرکووک خۆپیشاندانى مامۆستایانی خۆبەخش بەڕێوەچوو کە بە ڕێپێوانێک چوونە بەردەم بیناى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک و داوایانکرد دابمەزرێن.

جێکردنەوە لەناو 7 هەزار پلەى دامەزراندن

مامۆستایان ڕایانگەیاند، ماوەى چەند ساڵێکە لە کەرتى پەروەردەى کەرکووک بەشێوەى خۆبەخش خزمەتدەکەن و بەڵام دامەزراندن نایانگرێتەوە، بە پێویستیشى دەزانن لەو حەوت هەزار پلەیەیى کە بڕیارى دامەزراندنیان دراوە جێگەیان بکرێتەوە کە تاوەکو ئێستا ڕانەگەیێنراون.

بەڵێنەکان نەبوون بە کردار

دەشڵێن: چەندین جار بەڵێنیان پێدراوە بۆ ئەوەى دابمەزرێن، بەڵام تاوەکو ئێستا بەڵێنەکان نەبوون بەکردار و لەچوارچێوەى قسەدا ماونەتەوە، مامۆستایانى خۆبەخش داواش دەکەن تایبەتمەندییان پێبدرێت و دابمەزرێن.

پڕۆسەى دامەزراندن بۆ کەرکووک

بە گوتەى بەشێکى دیکە لە مامۆستایان، ئێستا، بڕیارى دامەزراندن بۆ حەوت هەزار و 304 کەس لەشارى کەرکووک دەرچووە بەڵام ئەوانى لێ بێبەشکراوە، داواش دەکەن دابمەزرێن.

مامۆستایانی خۆبەخشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک ژمارەیان زیتر لە دوو هەزار مامۆستایە و بەشێکیان حەوت ساڵە لە کەرتى پەروەردەى شارەکە بەشێوەى خۆبەخش وانەدەڵێنەوە.

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا