کەمپەکەى نەورۆز لە هەولێر کۆتاییهات

هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە سێیەم یاریی ئامادەکاری بۆ وەرزى نوێى خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەى نەورۆز دووچاری شکست هات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چوارچێوەى کەمپەکەی یانەى نەورۆز لە شاری هەولێر، لە یارییەکی دۆستانەدا، نەورۆز بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ بە یانەی کارەبا دۆڕا.
بەو یارییەش، یانەی نەورۆز کۆتایی بە کەمپی مەشق و ڕاهێنانەکەی لە شاری هەولێر هێنا

لەو چوارچێوەی کەمپەکەدا، نەورۆز سێ یاریی دۆستانەی ئەنجام دا، یاریی یەکەم، بە گۆڵێکی بێوەڵام لە یانەی شوڕتەی بردەوە، لە دووەم یارییدا لەگەڵ یانەی موسڵ بە دوو گۆڵ یەکسان بوو، لە دوایین یاریشدا بەرامبەر کارەبا بە ئەنجامی دوو بەیەک دووچاری شکست هات.

هەرێز جەمال

2 کاتژمێر پێش ئێستا