
میدیای فەرمیی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی وڵاتەکەوە ئاماژە بە شکانی بێدەنگیی تاران دەکات بەرامبەر بانگەشەکانی واشنتن؛ فەرماندە سەربازییەکانی ئێران نەک هەر داوای ئاشتییان لە ترەمپ نەکردووە، بەڵکو گۆڕەپانی جەنگ بە تاقە شوێنی یەکلاکردنەوەی ململانێکان دەزانن و قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا وەک هەوڵێک بۆ "باج وەرگرتن" لە وڵاتانی ناوچەکە دەبینن.
لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لەسەر داوای ئێران و چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕیاری داوە هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکان ڕابگرێت تاوەکو دەرفەت بۆ ڕێککەوتن بڕەخسێت. ترەمپ مەرجی قورسی بۆ ئەم ڕاگرتنە داناوە، لەوانە کردنەوەی دەستبەجێ، تەواوەتی و هەمیشەیی گەرووی هوورمز و کۆتاییهێنان بە هەموو هەڕەشە ئەتۆمییەکانی تاران، ئەگەرنا سوپاکەی لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ وەشاندنی گورزی وێرانکەر.
جەنگی ئێران بەرەو دەریای سوور و خەزەر پەرە دەسێنێت
سوپای پاسداران: تاوەکو ئەمریکا بۆردوومان ڕانەگرێت هێرشەکان لە ناوچەکە درێژە پێدەدەین