ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا چەکدانانی پەکەکە و پڕۆسەی چارەسەری تاوتوێ دەکات

عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەنجوومەنى ئاساییشى تورکیا
ئەنجوومەنى ئاساییشى تورکیا

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا وەک دەسەڵاتی باڵا چاودێری و پشتڕاستکردنەوەی چەکدانانی پەکەکە دەکات.
  • پڕۆژەیاسایەکی نوێ بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی 40 ساڵە ڕادەستی پەرلەمانی تورکیا کراوە.
  • کۆبوونەوەکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی سەربازیی و چەکدانان لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.

بە گوێرەى زانیاریی میدیای تورکیا، دەریدەخات کە ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا لە ژێر سایەی پڕۆژەیاسایەکی نوێدا، دەبێتە مەرجەعی باڵا بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی چەکداریی پەکەکە، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە حکومەتی وڵاتەکە بە واژۆی 360 پەرلەمانتار هەنگاوی کردەیی بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی ئاشتی و سەقامگیری ناوە.


هەنگاوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا:

هەڵسەنگاندن بۆ هەنگاوەکانی پڕۆسەی چارەسەری و دروستکردنی هەماهەنگی لە نێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکاندا دەکرێت.

ئەنجوومەنەکە وەک دەسەڵاتی باڵا کاردەکات بۆ چاودێریکردن و پشتڕاستکردنەوەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).

بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی دەزگای هەواڵگری و سوپا، دۆخی چەکدانان لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکرێت.

ئاستی کاریگەریی ئەم پڕۆسە نوێیەی تورکیا لەسەر دۆخی تەواوی ناوچەکە هەڵدەسەنگێنرێت.

پاشخانی پڕۆژەیاساکە و ئامانجەکانی حکومەت:

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە دەکات کە تێیدا پڕۆژەیاسای "بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکڕیزیی کۆمەڵایەتی" وەک چوارچێوەی کارکردن دیاریکراوە. پڕۆژەیاساکە لە 12 ماددە پێکهاتووە و تایبەتە بە ڕێکخستنی ڕێکارە یاساییەکانی چەکدانان و گەڕانەوەی ئەو چەکدارانەی تێوەنەگلاون لە ڕووداوە خوێناوییەکان. حکومەتی تورکیا دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم یاسایەوە کۆتایی بە ململانێیەکی 40 ساڵە بهێنێت و سەقامگیریی سیاسی و ئابووری بۆ وڵاتەکە بگەڕێنێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا بانگەوازی چەکدانان ئاراستەی پەکەکە کرا.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/137732

https://channel8.com/kurdish/news/123424

https://channel8.com/kurdish/news/224126

https://channel8.com/kurdish/news/224077

عەدنان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا