نەوتی عێراق: هەناردەی نەوتی کەرکووک دەکرێتە 420 هەزار بەرمیل

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنێک لە کێڵگەی نەوتی باباگوڕگوڕ لە کەرکووک. فۆتۆ: AP
دیمەنێک لە کێڵگەی نەوتی باباگوڕگوڕ لە کەرکووک. فۆتۆ: AP

پوختەی هەواڵەکە

  • وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە نزیکەی ساڵێکە کار لەسەر پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک دەکەن بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان.
  • حکومەتی عێراق پلان دادەنێت بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی کەرکووک بگەیەنێتە 420 هەزار بەرمیل و بەرهەمهێنانی غازیش بۆ 400 ملیۆن پێ سێجا بەرز بکاتەوە.
  • کۆمپانیای بی پی بەریتانی چەندین پڕۆژەی گرنگ لە سێکتەرەکانی نەوت، غاز، ژێرخان و بەرهەمهێنانی کارەبا لە پارێزگاکە جێبەجێ دەکات.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕێگەی کۆمپانیای بی پی بەریتانییەوە، پلانێکی بەرفراوان بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و غازییەکانی کەرکووک جێبەجێ دەکات، کە ئامانجی سەرەکی زیادکردنی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت و غازی ئەو پارێزگایەیە.


زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز

  • ئاستی ئێستای بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی کەرکووک نزیکەی 320 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە.
  • وەزارەتی نەوتی عێراق پلانەکەی بۆ گەیاندنی بەرهەمی نەوتە بە 420 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
  • بەرهەمهێنانی ئێستای غاز لە کێڵگەکاندا 255 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانەیە.
  • ئامانجی داهاتووی پڕۆژەکە گەیاندنی قەبارەی غازی بەرهەمهاتوو بۆ 400 ملیۆن پێ سێجایە.

پڕۆژەکانی کۆمپانیای بی پی بەریتانی

کۆمپانیای بی پی بەریتانی جەندین پڕۆژەی ستراتیژی دەگرێتە ئەستۆ کە گرنگترینیان فراوانکردنی وێستگەکانی گاز لە کۆمپانیای گازی باکوور و دروستکردنی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبای 400 مێگاواتییە، لە پاڵ ئەوەشدا پڕۆژەکە هەلیکار دەڕەخسێنێت و پەرە بە تیمەکانی کۆمپانیای نەوت و گازی باکوور دەدات، هاوکات دەبێتە هۆی ڕاگرتنی سووتانی گازی هاوەڵ و بەکارهێنانی بۆ سووتەمەنی وێستگەکانی کارەبا و بازاڕ و هەناردە، لەگەڵ پلانی گەڕان و دۆزینەوەی فراوانتر لە ناوچەکەدا.

زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە

وەزارەتی نەوتی عێراق ماوەی نزیکەی ساڵێکە کار لەسەر پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک دەکات، لە ئێستاشدا لە ڕێگەی گوتەبێژەکەیەوە، سەلیم ڕکابی، ئامار و ئامانجەکانی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 420 هەزار بەرمیل و غاز بۆ 400 ملیۆن پێ سێجا ئاشکرا کردووە، کە ئەم پڕۆژانە لەلایەن کۆمپانیای بی پی بەریتانییەوە جێبەجێ دەکرێن و سێکتەرەکانی کارەبا و ژێرخان و ڕەخساندنی هەلیکاریش دەگرنەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/214646

https://channel8.com/kurdish/news/212942

https://channel8.com/kurdish/news/205039

https://channel8.com/kurdish/news/219495

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا