
ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ـی ئابی 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دیاریکردنی ڕێڕەوی نوێی کەشتیڕانی لەگەڵ عومان بە واتای کردنەوەی دەستبەجێی گەرووی هورمز نایەت، چونکە ئەم بڕیارە بەستراوەتەوە بە هەڵوێست و ڕەفتارەکانی ئەمریکا بەرامبەر مەرجەکانی یاداشتی لێکگەیشتن.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کردووە کە گفتوگۆکانیان لەگەڵ سوڵتاننشینی عومان بۆ دیاریکردنی ڕێڕەوێکی دەریاییی نوێ گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی. پسپۆڕانی هەردوو وڵات خەریکی گۆڕینی ڕێڕەوە کۆنەکانن بۆ ڕێڕەوی نوێ، بەڵام عێراقچی دووپاتی کردەوە کە تەنانەت ئەگەر ڕێککەوتنی ڕێڕەویش بکرێت، کردنەوەی تەواوەتیی گەرووەکە پێویستی بە جێبەجێکردنی ئەو مەرجانە هەیە کە پێشتر تاران بۆ لایەنی ئەمریکی دیاریکردوون.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
تاران شەش مەرج بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕادەگەیەنێت
سوپای پاسداران: ئەمریکا مەرجەکانمان قبوڵ نەکات هوومرز ناکرێتەوە