
گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، کردنەوەی گەرووی هوورمز پەیوەندی بە ڕێککەوتنی تاران و مەسقەتەوە نییە، تەنیا بە قبوڵکردنی مەرجەکانیان لەلایەن ئەمریکاوە دەکرێتەوە.
سەردار موحیبی، گوتەبێژی پاسداران، لە پارێزگای هورمزگان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی "دووبارەکردنەوەی گەرووی هوورمز، وابەستەی شێواز و مەرجەکانی ئێرانە، هیچ پەیوەندییەکی بە ڕێککەوتن لەگەڵ عوممان نییە".
گوتەبێژی سوپای پاسداران دەشڵێت، هوورمز بەلای ئەوانەوە تەنیا ڕێڕەوێکی ئاویی ئابووری نییە، بەڵکو ڕەگەزێکە لە ڕەگەزەکانی هێزی جۆگرافی و ستراتیجیی ئێران.
بە گوتەی سەردار موحیبی، کردنەوەی گەرووی هوورمز بەڵگەی ئەوەیە، ئەمریکا تەواوی مەرجەکانی ئێرانی پەسەند کردووە، هەروەها دەستێوەردان لە پڕۆسەی دانوستانی هەرێمایەتی ڕاگرتووە.
موحیبی جەختلەوە دەکاتەوە، هەرکاتێک ئەمریکا مەرجەکانی ئێرانی قبوڵکرد، ئەوکات بڕیاری کردنەوەی هوورمز دەدەن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/202202
https://channel8.com/kurdish/news/218060