ترەمپ: بە هێمنی مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەین
پووختەی هەواڵەکە:
- ترەمپ: ئێران ناتوانێت مووچەی سەربازەکانی بدات
- زیادکردنی گوشارە ئابورییەکان لە بری ئۆپراسیۆنەکان
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، لەجیاتی هێرشی نوێی سەربازیی بۆ سەر ئێران، ئامادەیە ڕێگە بە توندکردنەوەی سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران بدات.
ترەمپ قسەی بۆ ئەکسیۆس کردووە
بەگوێرەی هەواڵێک کە ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاویکردووەتەوە، ترەمپ ئامادەیی نیشانداوە ڕێگە بدات گوشارە ئابوورییەکان بۆ سەر ئێران زیاد بکرێت لەجیاتی ئەوەی فەرمان بە ئۆپراسیۆنێکی نوێی سەربازیی بدات بۆ سەر وڵاتەکە.
سەرۆکی ئەمریکا نیگەران نییە لەوەی ئێران ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنێکی لەگەڵ عوممان دواخستووە لەپێناو سەرلەنوێ کردنەوەی گەرووی هوورمز.
دۆناڵد ترەمپ بە تەلەفۆن بە ئەکسیۆسی گوتووە، "ئێمە بە هێمنیی مامەڵە لەگەڵ ئێراندا دەکەین".
گوتووشیەتی: "تەنیا نیمچە دانوستاندنیان لەگەڵ دەکەین. چاودێرییان دەکەین کە هەڵاوسانێکی بەرزیان هەیە و هیچ پارەیەکیان لەبەردەستدا نییە".
ناساندی ڕەوشی ئابووری ئێران لە لایەن ترەمپەوە
- ئێران بارودۆخی ئابووری خراپە
- ناتوانێت مووچەی سەربازەکانی بدات
- گەمارۆی دەریایی قەیرانی ئابووری قوڵتر کردووەتەوە
ترەمپ باسی لەوەشکردووە ئێران لەڕووی ئابوورییەوە لە بارودۆخێکی زۆر خراپدایە، ناتوانێت مووچەی سەربازەکانی بدات. ڕاشیگەیاندووە: "گەمارۆی دەریایی ئەمریکا قەیرانی ئابووری لە ئێران قووڵتر کردووەتەوە".
لە بارەی نرخی نەوتەوە
لەبارەی نرخی نەوتیشەوە، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت بۆ کەمێک سەرووی 75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، بەکاربەرە ئەمریکییەکان فشاری کەمتری جەنگەکەیان دەکەوێتە سەر.
ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەیەک بەر لە ئێستا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نزیک بوو لەوەی فەرمانی گەڕانەوە بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکان بۆ سەر ئێران بدات.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ترەمپ: ئێستا دانوستان لەگەڵ ئێران دەکرێت
3 کاتژمێر پێش ئێستا