ترەمپ: ئێستا دانوستان لەگەڵ ئێران دەکرێت

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەکاتی قسەکردن بۆ ڕۆژنامەوانان لە کۆشکی سپی، فۆتۆ: AFP
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەکاتی قسەکردن بۆ ڕۆژنامەوانان لە کۆشکی سپی، فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵ

  • ترەمپ ئەم گەڕەی دانوستانەکان بە کۆتا دەرفەت دادەنێت بۆ ئێران
  • ئێستا گفتوگۆکان لەسەر کردنەوەی تەواوەتی گەرووی هوورمزە
  • ترەمپ دەڵێت ئێرانییەکان بەڕێوەچوونی دانوستان ڕەتدەکەنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، واشنتن لە ئێستادا دانوستان لەگەڵ تاراندا دەکات، ئاماژە بەوەش دەکات ئەم گەڕەی دانوستانەکان دوا دەرفەتە بۆ ئێران.


دواین هەل بۆ ئێران

سەرۆکی ئەمریکا لە نووسینگەی هێلکەیی لە کۆشکی سپی، کاتێک قسەی بۆ ڕۆژنامەوانان دەکرد، ڕایگەیاند، ململانێکان لەگەڵ ئێراندا بە ئاڕاستەیەکی زۆر باشدا دەڕوات، بۆیە ئەمجارە دوا هەلە بۆ ئێرانییەکان کە واژۆ لەسەر پەیماننامەیەکی نوێ بکەن.

  • ئەمریکا سوورە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران
  • دەستپێکردنەوەی  ئازادانەی چالاکی دەریاوانی لە گەرووی هورمز
  • دانوستانەکان لە لایەن وڵاتانی کەنداوەوە پشتگیری دەکرێن

دەربارەی توانا ئەتۆمییەکانی ئێرانیش ، دۆناڵد ترەمپ جەتیکردەوە، هەڵوێستی سەبارەت بە داماڵێنی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران نەگۆڕاوە و مکوڕە لەسەر بۆچوونەکانی ڕابردووی لەو بارەیەوە.

دۆخی گەرووی هورمز

دەربارەی دۆخی گەرووی هومز و دەستپێکردنەوەی چالاکییە دەروانییەکان، سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، هەریەکە لە واشنتن و تاڕان گفتوگۆیانکردووە، سەبارەت بەوەی لە سبەینێوە چالاکی دەریاوانی لە گەرووی هورمز دەستپێبکاتەوە، ئەو کارەکەشی بە هەنگاوی یەکەم ناوبرد.

ترەمپ قۆناغی دووەمی گفتوگۆکانی بە هەڵوەشاندنەوەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران ناوبرد و نەیشاردەوە کە ئەو هەنگاوە هەندێک کات دەخایەنێت.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، ئێرانییەکان بەڕێوەچوونى دانوستان ڕەتدەکەنەوە سەرەڕاى ئەوەى چەندین کاتژمێر بە دانوستان بەسەر دەبەن.

پاڵپشتی وڵاتان لە دانوستانەکان

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ترەمپ گوتی "دانوستانەکان لەسەر داوای ئێران و بە پاڵپشتیی سعودیە و ئیمارات و قەتەر و وڵاتانی دیکە بەڕێوەدەچن".

هەڵوێستی پێشتری ترەمپ

ئەو هەڵوێستە نوێیانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە،لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ترەمپ چەند جارێک دووپاتیکردەوە، کە هێرشی فراوان و وێرانکەر دەکەنە سەر ئێران، بەر لەوەی بەر لە دەستپێکردنی بڕیارەکە هەڵوەشێنێتەوە.

بەردەوامی کێشەی گەرووی هورمز

تا ئێستاش، کێشەی گەرووی هورمز بە ئاڵنکاری سەرەکی نێوان ئەمریکا و ئێران دادەنرێت و هەریەکە لە تاران و واشنتن مکوڕن لەسەر هەڵوێستی خۆیان لەو بارەیەوە، ئەمریکا دەڵێت لە یاداشتە ئیمزاکراوەکەی نێوانیان، ئێران پابەندکراوە بە کردنەوەی ئەو ڕێرەوە ئاوییە ستراتجییە، لە کاتێکدا تاران دەڵێت دەبێت دەسەڵاتی تەواوەتی بەسەر چالاکی دەریاوانی گەرووەکەدا هەبێت.

 زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/223665

https://channel8.com/kurdish/news/223521

https://channel8.com/kurdish/news/223492

https://channel8.com/kurdish/news/223225

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا