
فەرماندەی گشتیی هەسەدە، سەرکۆنەی هێرشی عەرەبە هاوردەکان بۆ سەر ئاوارە گەڕاوەکانی سەرێکانی دەکات و داوا لە هاونیشتمانییانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات، دانبەخۆیاندا بگرن.
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، "سەرکۆنەی دەستدرێژییانە دەکەین، کە کرایەسەر ئەو خێزانە ئاوارە کوردانەی گەڕانەوەی بۆ سەرێکانی".
دەشڵێت، "گەڕانەوەی ئاوارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا بووە".
فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاردانەوە و توڕەیی شەقامی کوردی بەرامبەر بەو دەستدرێژییانە تێدەگەن، بەڵام داوایان لێدەکەین دانبەخۆیاندا بگرن و دوای ئەو کارە نابەرپرسانانە نەکەون و پارێزگاری لە دامەزراوە مەدەنی و ئەمنییەکان بکەن.
مەزڵووم عەبدی جەختلەوە دەکاتەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەماهەنگی دەکەن بۆ گرەنتیکردنی پاراستنی هاوڵاتییانی سڤیل، کە دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان و هەڕەشەی سزادانی ئەو کەسانەش دەکات، لەو دەستدرێژییانە تێوەگلاون.
ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی گەڕانەوەی قۆناغی یەکەمی ئاوارەکانی سەرێکانی، لەلایەن عەرەبی هاوردەوە هێرشیانکرایەسەر و ژمارەیەک هاونیشتمانی بریندار بوون.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
یەکەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان
شاندى حەسەکە و ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە؛ تاوتوێی دۆخی ئەمنی و گەڕانەوەی ئاوارەکان کراوە