دۆناڵد ترەمپ داوای قەرەبوو لە ئێران دەکات

شێوە عومەر 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فۆتۆ: AFP
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵ

  • ترەمپ: پرسی قەرەبووکردنەوەی ئێران هەرگیز لە دانوستانەکاندا باس نەکراوە
  • ترەمپ:منیش داوای قەرەبوو لە ئێران دەکەم بۆ هەموو ئەو کەسانەی کوشتوویانن
  • ترەمپ: ئێران قەرەبوو بدات بە خێزانی ئەو سەدان هەزار خۆپیشاندەرەی لە 50 ساڵی ڕابردوودا کوژراون
  • ترەمپ بۆ نوێنەرانی ئەمریکا: داواکردنی قەرەبوو بخەنە ناو هەر گفتوگۆیەکی داهاتوو لەگەڵ ئێران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، نوێنەرانی ئێران داوای قەرەبووی زیانەکانی شەڕە پێنج مانگییەکە دەکەن، لە بەرامبەردا ئەمریکاش داوای قەرەبووکردنەوە لە ئێران دەکات.


لێدوانی ترەمپ لەسەر داوای قەرەبوو لە لایەن ئێرانەوە

ترەمپ لە پۆستێکی تۆڕی ترووس سۆشیاڵ، ئاماژەی بە داواکاری ئێران بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی پێنج مانگی ڕابردوو کردووە و ڕایگەیاندووە، هەرگیز لە هیچ کام لە دانووستان و کۆبوونەوەکاندا ئەم پرسە باس نەکراوە.

  • قەرەبوو بۆ ئەو کەسانەی کوژراون یان بریندار کراون
  • قەرەبووکردنەوەی خێزانی سەدان هەزار خۆپیشاندەر لە کوژراون
  • قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی لە پینج مانگی ڕابردوودا کوژراون

سەرۆکی ئەمریکا لە بەرامبەردا گوتی:"ئێستا منیش بە هەمان شێوە داوای قەرەبوو لە ئێران دەکەم، بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە کوشتوویانن و بە سەختی برینداریان کردوون"، ناوبراو بە تایبەتی داوای قەرەبووی کرد بۆ ئەو کەسانەی بە گوتەی ئەو لەلایەن قاسم سولەیمانییەوە کوژراون.

ترەمپ لە درێژەی پۆستەکەیدا گوتی، ئێران دەبێت قەرەبوو بدات بە خێزانی ئەو سەدان هەزار خۆپیشاندەرە بێتاوانەی کە لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا کوشتوویەتی، بێجگە لەو 52 هەزار کەسەی کە لە پێنج مانگی ڕابردوودا کوژراون.

ڕێنمایی بۆ تیمە دیپلۆماسییەکان

ترەمپ جەختی لەوەکردەوە ڕێنمایی دراوە بە نوێنەرە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا، تاوەکو بڕگەی داواکردنی قەرەبوو، بە شێوەیەکی جدی بخەنە ناو هەموو گفتوگۆیەکی داهاتوو لەگەڵ بەرپرسانی ئێراندا.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

قەتەر: داواى قەرەبووکردنەوە لە ئێران دەکەین

دەقی 10 خاڵەکەی ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بڵاوکرایەوە

ئیسماعیل بەقایی: ئاڵوگۆڕکردنی پەیام لە نێوان تاران و واشنتن بەردەوامە و ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نییە

شێوە عومەر

2 کاتژمێر پێش ئێستا