فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانیکردووە بە پەرەدان بە هێزی ئاسمانیی عێراق
کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پوختەى هەواڵەکە
- عەلى زەیدى فەرمانیکردووە بە دابینکردنی سەرجەم داواکاریی و پێداویستییەکانی تایبەت بە هێزی ئاسمانیی عێراق.
- عێراق ڕێگەنادات بە بەکارهێنانی خاک و ئاسمانەکەی بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی ناوچەکە.
- زەیدی: قەڵغانی ئاسمانی عێراق و هێڵی یەکەمی بەرگریی سەروەریی وڵات هێزى ئاسمانییە
- زەیدى کار بۆ پەرەدان بە هێزی ئاسمانیی پاش قۆناغی پاش 30ـی ئەیلوول دەکات
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، درەنگانی شەوی ڕابردوو بنکەی ئۆپراسیۆنەکانی لە فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانیی بەسەرکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، هێزی ئاسمانیی، وەک قەڵغانی ئاسمانی عێراق و هێڵی یەکەمی بەرگرییە لە سەروەرییەکەی.
ئەو تەوەرانەى عەلى زەیدى باسیلێوە کردووە بریتین لە:
- بونیادنانی هێزی چەکداریی بەتوانا
- ئەو هێزانە ڕۆڵیان لە چەسپاندنی سەروەری عێراق و پتەوکردنی توانای بڕیاردانی سیاسی و سەربازیی سەربەخۆ هەبێت.
- ستراتیجییەتی پەرەپێدانی توانای بەرگریی ئاسمانی بۆ ساڵەکانی 2026 -2031.
- ئامانج لێی بونیادنانی سیستمێکی تۆکمەیە، لە ڕێگەی پەرەپێدانی توانای ڕادار و سیستمی چەک و کۆنتڕۆڵکردنى ئاسمان.
- فەرمان بە دابینکردنی تەواوى پێداویستییەکا بۆ بونیادنانی سیستمێکی پێشکەوتوو کە توانای پاراستنی ئاسمانی عێراقی هەبێت
- جەختکردنەوە لەوەى ڕێگەنەدرێت ئاسمان و سەروەریی عێراق پێشێل بکرێت و ئاسایشەکەی بکەوێتە مەترسییەوە
- ڕێگەگرتن لە خاک و ئاسمانى عێراقەوە هێرشبکرێتەسەر وڵاتانی ناوچەکە.
نووسینگەى عەلى زەیدى، بڵاویکردووەتەوە، سەردانەکەى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکاندایە بۆ قۆناغی داهاتوو و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی عێراق و ئەمریکا بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و کشانەوەی تەواوەتییان لە عێراق لە 30ـی ئەیلوولدا، و جەختکردنەوە لە گرنگی پتەوکردنی توانای هێزە چەکدارەکانی عێراق و سیستمی بەرگریی و پاراستنی وڵاتەکە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
کیژان مەحمود
2 کاتژمێر پێش ئێستا