ئاهەنگی دەستپێکی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگەی نەورۆز بەڕێوەدەچێت
ڕۆژی هەینی، بۆ یەکەمجار لە مێژووی شاری سلێمانی و یانەی وەرزشیی نەورۆزدا، ئاهەنگی دەستپێکی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگەی یانەی نەورۆز لە شاری سلێمانى بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، سەدان میوانی ناوخۆیی عێراق و بیانی سازدەکرێت ڕێوڕەسمەکە لە کاتژمێر (19:30)ـی سەر لە ئێوارە بە فەرمی دەست پێ دەکات و کەناڵ8 سپۆنسەری میدیایی ئاهەنگی دەستپێکی خولی ئەستێرەکانی عێراقە
یەکەمین خولی تۆپی پێ بۆ یانەکانی عێراقی لە وەرزی 1974/1975 ئەنجامدراوە، کە کرۆک و سەرەتایەک بووە بۆ خولی نایاب و دواتریش خولەکانی سەرو نایاب کە ئێستا لە عێراق بەردەوامییان هەیە و پێی دەگوترێت خولی ئەستێرەکانی عێراق، یەکەمین نازناویش لەلایەن یانەی قوە جەوییەوە دەستەبەرکراوە.
پێشتر ئەم خولە لە وەرزی 1948/1949 ڕاستەوخۆ دوای دامەزراندنی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، یەکێتییەکە خولێکی بەشێوازی کۆمەڵە ئەنجامداوە و یانەی کۆمپانیای نەفتی بەسڕە براوە بووە، لەم سەردەمەدا خولەکە بە بەشداریی قوتابخانە و کۆمپانیاکان و سوپا و پۆلیس بووە.
دواتر شێوازەکە گۆڕاوە بۆ ئاستی ڕێکخراو و دەزگا وەرزشییەکانی بەغداد و شارەکانی دیکە بووە، یەکەمین خولی ڕێکخراوەکان 1956/1957 ئەنجامدراوە و یانەی قوە جەوییە براوەی پاڵەوانێتییەکە بووە.
ڕیزبەندیی ئەو یانانەی زۆرترین نازناوی خولی عێراقیان بەدەستهێناوە، بە شێوازی نوێ:
- زەورا 14 نازناو
- 2. شورتە 7 نازناو
- قوە جەوییە 7 نازناو
- تەڵەبە: 5 نازناو
- هەولێر 4 نازناو
- رەشید 3 نازناو
- مینا-سەڵاحەدین-جەیش-ئۆڵۆمپی کوردستان(دواتر بووە هەولێر)-دهۆک-نەفتی وەسەت 1 نازناو
نازناوەکان لە 10 ساڵی ڕابردوودا:
شوڕتە: 5 نازناو
قوە جەوییە 3 نازناو
زەورا: 2 نازناو
بەشداریی یانە کوردستانییەکان لە خولی عێراق:
هەولێر 30 وەرز
دهۆک 20 وەرز
زاخۆ 20 وەرز
سلێمانی 14 وەرز
نەورۆز 5 وەرز (ئەم ساڵ دەبێتە 6)
ئاهەنگی دەستپێک لە هەرێمی کوردستان:
تاوەکو ئێستا سێ جار ئاهەنگی دەستپێکی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان و شارەکانی هەرێمی ژکوردستان کراوە، ئەم وەرزە دەبێتە سێیەم وەرز:
• 2023/2024 لە یاریگەی یانەی زاخۆ (دهۆک): یەکەم وەشانی خولەکە بەوو بەشیوازی خولی ئەستێرەکانی عێراق.
• 2024/2025 لە یاریگەی دهۆک (دهۆک): دووەم وەرز لەسەریەک لە پارێزگای دهۆک و ئەو جارە لە یاریگەی یانەی دهۆک ئەنجامدرا.
• 2026/2027 لە یاریگەی یانەی نەورۆز (سلێمانی)
زانیاری لەسەر یانەی نەورۆز:
ساڵی 1994 دامەزرێنراوە، لە وەرزی 2021/2022 بۆ یەکەمجار بەشداریی گەیشتە خولی نایابی عێراق، کە ئەستێرەکانی ئێستا دەکات، شەشەم وەرزە بەشداریی خولی لوتکە لە عێراق دەکات.
هاوکات دواى ئاهەنگەکەش، کاتژمێر 21:30 هەردوو یانەى نەورۆز و قوەجەوییەى پاڵەوانى وەرزى ڕابردوو ڕووبەڕووى یەکدى ببنەوە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا