وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان بڕیارێکى دیکەى لەبارەى نرخى بەنزین دەرکرد

ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
بەنزینخانەیەكی شاری سلێمانی. فۆتۆ: حەمە سوور - كەناڵ8
بەنزینخانەیەكی شاری سلێمانی. فۆتۆ: حەمە سوور - كەناڵ8

پووختەی هەواڵەکە

  • وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان: پاڵپشتیی بەنزینى نۆرماڵى بازرگانى دەکەین
  • وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان: بەنزینى نۆرماڵى بازرگانى دەبێتە 750 دینار

وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان بڕیارێکى دیکەى لەبارەى بەنزینەوە دەرکرد و ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە بە پاڵپشتیکردنى بەنزینى نۆرماڵى بازرگانى و نرخەکەى هاوشێوەى بەنزینى حکومى دەبێت بە 750دینار.


ناوەرۆکی فەرمانەکەی سامانە سرووشتییەکان

  • کۆبوونەوەیەک بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین
  • حکومەت پاڵپشتی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی دەکات
  • نرخەکەی بۆ هەر لیترێک دەبێتە 750دینار
  • حکومەت جیاوازی نرخەکە لە ئەستۆ دەگرێت


لە فەرمانەکەدا کە واژۆى وەزیرى سامانە سرووشتییەکانى لەسەرە، باسلەوەکراوە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکیان کردووە، بڕیاریانداوە بە چارەسەرکردنى قەیرانى بەنزین، چارەسەرەکەش بەمجۆرەیە، حکومەت پاڵپشتیی بەنزینى نۆرماڵى بازرگانى دەکات بەشێوازێک نرخەکەى ببێتە 750دینار و هەر لیترێک بەنزینخانە چەند بەگرانتر بیکڕێت حکومەت ئەو جیاوازى نرخە لە ئەستۆ دەگرێت.

چۆنیتی دابەشکردنی بەنزین



هەر لە بڕیارەکە هاتووە، دابەشکردنى بەنزین بە هەماهەنگى وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان و پارێزگا و ئیدارەسەربەخۆکان و بەڕێوەبەرایەتیى نەوت و کانزاکان و کۆمپانیاکانى دابینکەرى بەنزین بە ڕەچاوکردنى کوالێتى بەگوێرەى ڕێنماییەکان دەبێت.

لەفەرمانە وزارییەکە ئاماژە بۆئەوەکراوە، بڕیارەکە لەئەمڕۆوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

شەشەم بڕیار لە بارەی بەنزینەوە



ئەمە شەشەم بڕیارى وەزارەتى سامانە سرووشتییەکانە لەماوەى دوو مانگدا بۆ کۆنترۆڵکردنى نرخى بەنزین، بەڵام بەردەوام نرخ بەرز دەبێتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

کۆبوونەوەی لیژنەی نەوت و سۆمۆ لەسەر بەنزینی هەرێمی کوردستان

بەنزین و مووچە جوڵەی گەشتیاریی ناوخۆیان لە هەرێمی کوردستان پەکخستووە

بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین لە هەرێم چاوەکان لەسەر بەغدادن

واژۆی 166 پەرلەمانتار بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین کۆکرایەوە

ئارام قەرەداغی

1 کاتژمێر پێش ئێستا