شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق لەگەڵ وەزیرى بەرگریی سعودیە کۆبووەوە

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی شاندی باڵای ئەمنی عێراق لەگەڵ وەزیری بەرگری سعودیە
کۆبوونەوەی شاندی باڵای ئەمنی عێراق لەگەڵ وەزیری بەرگری سعودیە

پووختەی هەواڵ

  • دیدارێکی باڵای ئەمنی لە نێوان عێراق و سعودیە
  • خالید بن سەلمان: سعودیە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی عێراق
  • هەماهەنگی و هاوکاریی لە نێوان بەغداد و ریاز

شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق، لە ڕیاز لەگەڵ وەزیرى بەرگریی سعودیە کۆبوونەوە و جەختیان لە هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات کرد.


پێکهاتەی شاندە ئەمنییەکەی عێراق


شاندەکەی عێراق پێکهاتبوون لە عەبدولئەمیر شەممەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، حەمید شەتڕی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق، زەید حوشی، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر پێکهاتبوون و لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، وەزیرى بەرگریی سعودیە کۆبوونەوە.

ڕاگەیێنراوی وەزارەتی بەرگری سعودیە

  • خالد بن سەلمان، وەزیری بەرگری سعودیە پشتیوانی وڵاتەکە بۆ عێراق دووپاتکردووەتەوە
  • پشتیوانیکردن لە ئاسایش و ئارامی و پەرەپێدانی عێراق
  • جەختیکردنەوە لە هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات

وەزارەتی بەرگریی سعودیە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ شاندی عێراق، خالید بن سەلمان، وەزیرى بەرگریی سعودیە پشتیوانی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی عێراق بۆ پشتیوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیری و پەرەپێدان و گەشەسەندن.

هەماهەنگی و هاوکاری


بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، شاندەکەی عێراق و وەزیرى بەرگریی سعودیە، جەختیان لە بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان وڵاتەکانیان کردووەتەوە، بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندیی هاوبەشەکانیان و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بکات.


 پشتیوانیکردن لە سەقامگیری عێراق


وەزیری بەرگریی سعودیە جەختیلەوە کردووەتەوە، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی عێراق لە بوارەکانی ئاسایش و سەقامگیری و پەرەپێدان و گەشەسەندن، بەجۆرێک لە بەرژەوەندی گەل و وڵاتەکەدا بێت.

سەردانی ئەو شاندەی ئەمنی و سەربازییەی عێراق بۆ ڕیاز، دوای ئەو هێرشە هاوبەشەی ئاسمانییەی ئەمریکا و سعودیە دێت، کە ڕۆژی 29ی تەمموز بۆسەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی ئەنجامدرا.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

شاندێکى باڵاى ئەمنى عێراق گەیشتە سعودیە

عێراق و سعودیە هەوڵ بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دەدەن

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سعودیە کۆبوونەوە

عێراق و سعودیە بۆ عێراقچی: دان بەخۆتاندا بگرن و گرژییەکان کەم بکەنەوە

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا