کەناڵ8 سپۆنسەرى میدیایی ئاهەنگى کردنەوەى خولى ئەستێرەکانى عێراقە

دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەى هەواڵەکە

  • ئاهەنگی کردنەوە و یاریی دەستپێکی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە شاری سلێمانی و لەسەر یاریگای نەورۆز بەڕێوەدەچێت.
  • تیایدا لە یاریی کرانەوەدا یانەی نەورۆز میوانداریی یانەی قوە جەوییە دەکات.
  • کەناڵ8 سپۆنسەرى ئاهەنگى کردنەوەى خولى ئەستێرەکانى عێراقە.
  • یەکێتی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاند، یاریگای یانەی نەورۆز لە شاری سلێمانی دەبێتە شانۆی میوانداریکردنی ئاهەنگی کردنەوە و یاریی دەستپێکی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى گەیشتووە بە کەناڵ8، ئەمڕۆ هەینى، 14ـى ئابى 2026، شارى سلێمانى گەورەترین ڕووداى وەرزشى بەخۆیەوە دەبینێت، ئەویش ئاهەنگی کردنەوە و یاریی دەستپێکی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراقە، کە لە شاری سلێمانی و لەسەر چیمەنى یاریگای نەورۆز بەڕێوەدەچێت، دامەزراوەى میدیایی کەناڵ8، سپۆنسەرى گواستنەوەى ئەو ڕووداوە گرنگەى شارى سلێمانییە، کە تیایدا هەزاران کەس لە هاندەرى یانەى نەورۆز بەشدارى تێدا دەکەن.


یەکێتى تۆپى پێى عێراق چى دەڵێت؟

  • هەڵبژاردنی یاریگای نەورۆز لە چوارچێوەی پرەنسیپی پێدانی هەلی یەکسانە بە هەموو پارێزگاکان.
  • بەو پێیەی وەرزی ڕابردوو ئاهەنگەکە لە دهۆک بوو، بۆ ئەمساڵیش بڕیاردراوە لە سلێمانی بێت.
  • یانەی نەورۆز دۆسیێیەکى تۆکمەی پێشکەش کردووە و تێیدا هاتووە کە چەند کۆمپانیایەکی جیهانیی نێودەوڵەتی سەرپەرشتی ئاهەنگی کردنەوەکە دەکەن، بۆ ئەوەی نمایشێکی بێ وێنە لە مێژووی خولەکەدا پێشکەش بکرێت.

یاریگای نەورۆز کە جێگەی 14 هەزار و 500 هاندەر دەبێتەوە، وەک یەکێک لە یاریگا هەرە نوێ و پێشکەوتووەکانی عێراق هەژمار دەکرێت و لە ڕووی ئەندازیاری و کوالیتی چیمەنەوە ئامادەکاری تەواوی بۆ کراوە تاوەکو ببێتە شوێنی دەستپێکی وەرزی نوێ.

ئاهەنگی دەستپێک لە هەرێمی کوردستان

تاوەکو ئێستا سێ جار ئاهەنگی دەستپێکی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان و شارەکانی هەرێمی ژکوردستان کراوە، ئەم وەرزە دەبێتە سێیەم وەرز:
• 2024/2023 لە یاریگەی یانەی زاخۆ (دهۆک): یەکەم وەشانی خولەکە بەوو بەشیوازی خولی ئەستێرەکانی عێراق.
• 2025/2024 لە یاریگەی دهۆک (دهۆک): دووەم وەرز لەسەریەک لە پارێزگای دهۆک و ئەو جارە لە یاریگەی یانەی دهۆک ئەنجامدرا.
• 2027/2026 لە یاریگەی یانەی نەورۆز (سلێمانی)

زانیاری لەسەر یانەی نەورۆز:

ساڵی 1994 دامەزرێنراوە، لە وەرزی 2022/2021 بۆ یەکەمجار بەشداریی گەیشتە خولی نایابی عێراق، کە ئەستێرەکانی ئێستا دەکات، شەشەم وەرزە بەشداریی خولی لوتکە لە عێراق دەکات. هاوکات دواى ئاهەنگەکەش، کاتژمێر 21:30 هەردوو یانەى نەورۆز و قوەجەوییەى پاڵەوانى وەرزى ڕابردوو ڕووبەڕووى یەکدى ببنەوە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/225666

https://channel8.com/kurdish/news/222078

دانیار فاروق

2 کاتژمێر پێش ئێستا