جەنگی شاراوەی ژێر سەهۆڵ؛ ململانێی زلهێزەکان لە جەمسەری باکوور
پووختەی هەواڵەکە:
- جەمسەری باکوور 13%ی نەوت و 30%ی گازی سروشتی نەدۆزراوەی تەواوی جیهانی تێدایە.
- توانەوەی بەستەڵەکەکان ڕێڕەوێکی نوێی بازرگانی دروستکردووە کە کاتی گواستنەوەی دەریایی 40% کەم دەکاتەوە.
- ڕووسیا و وڵاتانی ناتۆ مانۆڕە سەربازییەکانیان لە ناوچە جەمسەرییەکان بۆ دەستبەسەرداگرتنی وزە چڕکردووەتەوە.
- ڕووسیا بە خاوەندارێتی 40 کەشتیی سەهۆڵشکێنی ئەتۆمی باڵادەستییەکی سەربازیی گەورەی لە ناوچەکەدا هەیە.
جەمسەری باکوور لە ناوچەیەکی بێدەنگی سەهۆڵبەندانەوە گۆڕاوە بۆ گۆڕەپانی جەنگێکی شاراوەی زلهێزەکان. توانەوەی بەستەڵەکەکان پەردەی لەسەر گەورەترین کۆگای نەدۆزراوەی وزە لاداوە و ململانێی توندی لە نێوان ڕووسیا و ناتۆدا لەسەر ڕێڕەوە نوێیەکانی بازرگانی دروستکردووە، ئەمەش وایکردووە ناوچەکە ببێتە چەقی ململانێیەکی ستراتیژیی نوێ.
ڕووسیا و چین هەوڵی سەپاندنی هەژموونی خۆیان دەدەن:
- ڕووسیا زۆرێک لە بنکە سەربازییەکانی سەردەمی یەکێتیی سۆڤیەتی لە ناوچەی جەمسەریدا چالاک کردووەتەوە.
- مۆسکۆ خاوەنی گەورەترین کەشتیگەلی سەهۆڵشکێنە کە هەڵگری چەکی ئەتۆمین و ژمارەیان دەگاتە 40 کەشتی.
- هێزە دەریاییەکانی چین و ڕووسیا بۆ یەکەمجار مانۆڕ و گەڕۆکی هاوبەشیان لە نزیک سنوورەکانی ئالاسکا ئەنجامداوە.
- ڕووسیا دەیەوێت کۆنتڕۆڵی ڕێڕەوی "باکووری ڕۆژهەڵات" بکات بۆ کورتکردنەوەی مەودای بازرگانی لەگەڵ ئەوروپا.
وڵاتانی ئەندامی ناتۆ (ئەمریکا، کەنەدا و نەرویج):
ئەم وڵاتانە لە بەرامبەر تحەدییەکانی ڕووسیا بێدەنگ نەماون و زنجیرەیەک مانۆڕی سەربازیی هاوبەشیان لە پلەکانی گەرمی ژێر سفردا ئەنجامداوە. لە مانگی شوباتی 2026دا، زیاتر لە 20 هەزار سەرباز و 50 کەشتیی جەنگی لە مانۆڕی (Nordic Response) لە نەرویج و فینلاند بەشداربوون. ناتۆ هەوڵ دەدات بۆشایی سەربازیی خۆی لە بەرامبەر ڕووسیا پڕبکاتەوە، چونکە لە ئێستادا تەنیا خاوەنی 5 کەشتیی سەهۆڵشکێنی چالاکە.
ئامار و زانیارییەکانی یەدەگی وزە و بازرگانی:
بەپێی ئامارە جیهانییەکان، لە ژێر سەهۆڵەکانی جەمسەری باکووردا نزیکەی 90 ملیار بەرمیل نەوتی خاو و 44 ملیار بەرمیل گازی شڵ بوونی هەیە. توانەوەی بەستەڵەکەکان وایکردووە گەشتی دەریایی لە 30 ڕۆژەوە بۆ 18 ڕۆژ کەم ببێتەوە، ئەمەش تێچووی سووتەمەنی و کرێی گواستنەوە 40% کەمدەکاتەوە. ئەم گۆڕانکارییانە وایکردووە جەمسەری باکوور ببێتە شوێنگرەوەی کەناڵی سوێس و گەرووی مالاگا بۆ بازرگانیی نێوان ئاسیا و ئەوروپا.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
نەرویج پێبژاردن لەو کەشتییانە وەردەگرێت کە ورچی جەمسەری بەخەبەر دەهێنن
توێژەرانی نێودەوڵەتی: جەمسەری باکوور پێی ناوەتە سەردەمێکی نوێ لە ڕووداوە توندەکانی کەشوهەوا
2 کاتژمێر پێش ئێستا