
بەڕێوەبەری پەیوەندییە ستراتیجییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ڕایگەیاند، وڵاتەکەی سەرجەم چالاکییە بازرگانیی و داراییەکانی لەگەڵ ئێران تا کاتێکی نادیار ڕادەگرێت.
سەعادەت هاملی بەڕێوەبەری پەیوەندییە ستراتیجییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ڕایگەیاند ، دەوڵەتی ئیمارات سەرجەم ئەو بانگەشانە ڕەتدەکاتەوە کە سەبارەت بە دۆخی پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ ئێران دەکرێن، هەروەها دووبارە پابەندبوونی تەواوی خۆی بە گفتوگۆ، هاوکاری و یەکگرتوویی ناوچەیی دووپاتدەکاتەوە، وەک ئامرازێکی بنەڕەتی بۆ بەهێزکردنی ئاشتی، سەقامگیری لە ناوچەکە.
ڕاشیگەیاندووە، کە لەبەر ڕۆشنایی ئەو گرژییە ناوچەییانەی کە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتییان تێکداوە، سەرجەم چالاکییەکان، ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و مامەڵە داراییەکان لەگەڵ ئێران ڕادەگرن تا کاتێکی نادیار.
جەختیشی لەوە کردەوە ، کە دەوڵەتی ئیمارات بە تەواوی پابەندە بە پاراستنی سەلامەتی سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی، بەشێوازێک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئیمارات ڕەتیدەکاتەوە 10 ملیار دۆلار لە سامانی بلۆککراوی ئێران ئازاد بکات
ئیمارات داوای هەڵوێستێکی یەکگرتوو لە وڵاتانی کەنداو دەکات لە دژی هێرشەکانی ئێران