
پێگەی (ئەکسیۆس)ی ئەمریکی ئاشکرای دەکات کە ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لە جێگیربوونی چەکی پێشکەوتووی تورکیا لە نزیک سنوورەکانی، بنکەیەکی ئاسمانیی سووریای بە 8 بۆمب کردووەتە ئامانج، ئەمەش واشنتنی تووڕە کردووە کە هێرشەکە تەنیا وەک پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بۆ ناتانیاهۆ دەبینێت.
تەلئەڤیڤ بە فەرمی بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ و ڕایگەیاند کە ڕێگە نادەن تورکیا سیستەمی چەکی پێشکەوتوو بگەیەنێتە بنکەی ئەبو زهور. ناتانیاهۆ سووریای تۆمەتبار کرد بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی لە ڕێگەی ڕێگەدان بە جێگیربوونی سوپای تورکیا لە بنکەیەکی نزیک شاری حەلەب.
تورکیا بە توندی تۆمەتەکانی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند هیچ بوونێکی سەربازییان لەو بنکەیەدا نییە و ئیسرائیل پاساوی هەڵبەستراو بۆ بۆردوومانکردنی دراوسێکانی دەهێنێتەوە. سووریاش ئاماژەی بەوە کردبوو کە نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەکە هیچ مەبەستێکی شەڕەنگێزی لەپشتەوە نییە و ئیسرائیل لە جیاتی هەماهەنگی، هێرشەکانی بۆ ناوچەکانی باشووری سووریا زیاتر کردووە.
هێرشەکە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ئەنجامدرا و زیانی ماددی گەورەی بە هێڵەکانی فڕین لە بنکەی ئەبو زهور گەیاند کە تەنیا 45 میل لە سنووری تورکیاوە دوورە. ئەم گرژییە لە کاتێکدایە کە ترەمپ نزیکبوونەوەی لە سووریا وەک دەستکەوتێکی سیاسی دەبینێت و نایەوێت ململانێی نێوان ئیسرائیل و تورکیا ئەم سەقامگیرییە تێکبدات.
فڕۆکەخانەی ئەبوو زهوور لە ئیدلیب بە 8 هێرش کرایە ئامانج
تۆم باراک: نیگەرانین لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا
تورکیا تۆمەتەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە جێگیرکردنی هێز لە سووریا ڕەتدەکاتەوە