تۆم باراک: نیگەرانین لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا
پووختەی هەواڵەکە:
- باراک: ئەمە پەرەسەندنێکی ناپێویستە و کاریگەریی لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە دەبێت.
- باراک: پەرەسەندنێکی ناپێویستە و کاریگەریی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە دەبێت.
- ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هاندانی گرتنەبەری ڕێگەچارەی دیپلۆماسی.
تۆم باراک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا و عێراق لەبارەی هێرشەکانی سەر ئیدلیب، دەڵێت: "نیگەرانین لەو هێرشانەی لەلایەن ئیسرائیلەوە کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی زهور و ئەمە کاریگەریی لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە دەبێت".
پەیامەکەی تۆم باراک لە بارەی سووریاوە
پاش هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانیی سەربازی، لە پارێزگای ئیدلیب تۆم باراک لەڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
باراک نیگەرانیی زۆری لە هێرشەکان دەربڕیوە و بە هێرشی پشتڕاستکراوەی ئیسرائیل ناویان دەبات، دەشڵێت: "ئەمە پەرەسەندنێکی ناپێویستە کە کاریگەریی لەسەر بەرەوپێشچوونی سەقامگیری ناوچەکە دەبێت".
لێدوانی تۆم بارام دەربارەی دەسەڵاتی دیمەشق
- دیمەشق هەڵوێستی هێرشبەرانەی نەگرتووەتە بەر.
- دیمەشق هێزی بە وەکالەتی لەحۆی نەگرتووە.
- هەمیشە ئاماژەی بە خاوکردنەوەی گرژییەکان کردووە.
نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا باسی لەوەکردووە، دەسەڵاتی دیمەشق هەڵوێستی هێرشبەرانەی نەگرتووەتە بەر و هێزی بە وەکالەتیشی لەخۆنەگرتووە و دەڵێت: "بەڵکو هەمیشە ئاماژەی بە خاوکردنەوەی گرژیی و هەڵکشان لەگەڵ ئیسرائیل کردووە".
ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە میوانداریکردنی گفتوگۆکان
تۆم باراک دەشڵێت: "ئەمریکا لە ڕابردوودا میوانداریی گفتوگۆکانی کردووە و و لە داهاتوودا بەردەوام دەبێت لە میوانداریکردنیان وەک هاندانی ڕێگەچارەسەری دیپلۆماسی".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێککەوتنە هەمیشەییەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆی بەردەوامەوە لەگەڵ سەرجەم وڵاتەکاندا بونیاد دەنرێت.
هێرش بۆسەر فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەبو زهوری
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، بنکەیەکی ئاسمانیی سەربازی، لە پارێزگای ئیدلیب بە ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی کرایە ئامانج، بەگوێرەی تەلەڤزیۆنی فەرمیی سووریا، زیان بە ژێرخانی فڕۆکەخانەکە گەیشتووە و هیچ قوربانییەکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
هێرشەکان ڕێڕەوی فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەبو زهوریان کردووەتە ئامانج، هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام سووریا، ئیسرائیل بە بەرپرس دادەنێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
فڕۆکەخانەی ئەبوو زهوور لە ئیدلیب بە 8 هێرش کرایە ئامانج
دادگایەکی سووریا سزای لە سێدارەدانی بۆ ئامۆزایەکی بەشار ئەسەد دەکرد
ڕوانگەی سووریا: ئەشکەنجەدان بەردەوامە و 75 کەس لە زیندانەکان گیانیان لەدەستداوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا