زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 کە نیشانی دەدات سەرەڕای گۆڕانی دەسەڵات لە سووریا، هێشتا تارمایی ئەشکەنجەدان و گیانلەدەستدان بەسەر زیندانەکانەوە ماوە و 75 گەنج لە ژێر فشاری جەستەیی و دەروونیدا گیانیان لەدەستداوە. ئەم ڕاستیانە لە کاتێکدا پەردەپۆش دەکرێن کە وڵاتانی ڕۆژئاوا ستایشی حکومەتی نوێ دەکەن، بەڵام گەنجانی سووریا بە سەلامەتی دەچنە زیندان و کاتی ئازادکردنیان شوێنەواری توندی ئەشکەنجەیان پێوە دیارە.
ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەمیانی بەشدارییکردن لە بوڵتەنی کەناڵ8 ڕایگەیاند:
بە گوتەی بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری، ستایشی وڵاتانی زلهێز بۆ حکومەتی نوێ لەپێناو چارەسەرکردنی پرسی پەنابەران و سەقامگیری، نابێت ببێتە هۆی بێدەنگبوون لە ئاست ئەو تاوانانەی لەناو زیندانەکان دەکرێن. ڕامی عەبدولڕەحمان جەخت دەکاتەوە کە هەرچەندە پاڵپشتی لە نەهێشتنی گرووپە توندڕەوەکان دەکەن، بەڵام کینەی شەخسیی بەرپرسانی زیندان بەرامبەر کورد، دروز و عەلەوییەکان کارەساتی مرۆیی لێکەوتووەتەوە.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی کەوتنی بەشار ئەسەد پێشێلکارییەکانی ناو زیندان و "یاسای قەیسەر" بوو، بەڵام ئێستا گومان دەکرێت ڕێکخراوەکانی نزیک لە حکومەت ڕاپۆرتی ناڕاست لەسەر دۆخی زیندانەکان بڵاو بکەنەوە. داوا دەکرێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگری بکات لەوەی پرسی گیانلەدەستدانی ئەو 75 کەسە بەلاڕێدا ببرێت و مافەکانی مرۆڤ لە سووریای نوێدا بکرێنە قوربانی بەرژەوەندییە سیاسییەکان.
ڕوانگەی سووری: سووریا هاونیشمانییانی کورد دەستگیر دەکات
ڕوانگەی سووری: کەناڵ8 گەورەترین کاروانی هاوکاریی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد
ڕوانگەی سووری: تەرمی 15 ئەندامی ئاسایش لە شێخ مەقسوود سووتێنراون
ڕامی عەبدولڕەحمان: کەناڵ8 ڕۆڵی ژیرانەی لە ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان گێڕا