تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بەهۆی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەرەوە دواخران
پووختەی هەواڵەکە:
- ڕۆژی 25ی ئابی 2026 تاقیکردنەوە گشتییەکان بەهۆی پشووی فەرمییەوە ئەنجامنادرێن.
- گۆڕانکارییەکە سەرجەم بەشەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان دەگرێتەوە.
- تاقیکردنەوەکان لە دوای پشووەکە بە هەمان ڕیزبەندیی بابەتەکان و خشتەیەکی نوێ بەردەوام دەبن.
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8 ئاشکرای دەکات کە خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری تێدا کراوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کەوتە ناوەڕاستی هەفتەی تاقیکردنەوەکان و وەک پشووی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان:
- نووسراوی فەرمی ئاراستەی سەرجەم پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان کراوە بۆ ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکان لە ڕۆژی 25ی ئاب.
- تاقیکردنەوەکانی ڕۆژی سێشەممە 25ی ئاب، بۆ ڕۆژی پێنجشەممە 27ی ئابی 2026 دواخراون.
- ئەو بابەتانەی بڕیاربوو لە ڕۆژی 27ی ئاب ئەنجامبدرێن، گوازراونەتەوە بۆ ڕۆژی یەکشەممە 30ی ئابی 2026.
- لیژنەکە جەختی کردووەتەوە کە خوێندکارانی سیستەمی پەروەردە بە هەموو بەشەکانیانەوە پاش پشووەکە بە هەمان ڕیزبەندی تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام دەدەن.
زانیاری لەسەر بەردەوامیی تاقیکردنەوەکان:
ئەم بڕیارە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان، سۆران، ڕاپەڕین و زاخۆ دەگرێتەوە. پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان دوای پشووەکە بەبێ گۆڕانکاری لە ڕیزبەندیی بابەتەکان بەردەوام دەبێت و تەنیا کاتی ئەنجامدانیان بۆ چەند ڕۆژێک گۆڕدراوە تاوەکو پڕۆسەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی دێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 لە هەرێم دەستیان پێکرد
خولى دووەمى تاقیکردنەوەکانى 12ـی ئامادەیی دەستپێدەکات و ئینتەرنێت ڕادەگیرێت
پەروەردەی سلێمانی ڕووماڵى تاقیکردنەوەى خوێندکاران لە کەناڵەکانى ڕاگەیاندن قەدەغە دەکات
1 کاتژمێر پێش ئێستا