خولى دووەمى تاقیکردنەوەکانى 12ـی ئامادەیی دەستپێدەکات و ئینتەرنێت ڕادەگیرێت
پوختەی هەواڵەکە
- خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی لە رۆژی 11ـی ئاب دەستپێدەکات و لە 27ـی هەمان مانگ کۆتایی دێت.
- لە پێناو پاراستنی مافی خوێندکاران و ڕێگریکردن لە دزەپێکردنی پرسیارەکان هێڵەکانی ئینتەرنێت لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا ڕادەگیرێن.
- بە کۆتاییهاتنی ئەم تاقیکردنەوانە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ کۆتایی دێت و لە 1ـی ئەیلوولەوە خولی ڕاهێنانی مامۆستایان دەستپێدەکات.
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە 11ـی ئابی 2026، خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی دەستپێدەکات و تاقیکردنەوەکانیش ڕۆژ نا ڕۆژێک بەڕێوەدەچن، هاوکات لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەکەدا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو هێڵەکانی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێن.
ڕاگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت
پەیمان خواجە، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، ڕاگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە پێناو پاراستنی مافی سەرجەم خوێندکاران و ڕێگریکردنە لە هەر جۆرە دزەپێکردنێکی پرسیاری تاقیکردنەوەکان.
کۆتاییهاتنی ساڵی خوێندن
بە کۆتاییهاتنی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی لە 27ـی ئاب، بە تەواوی کۆتایی بە پرۆسەی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی ساڵی 2025 - 2026 دێت و لە ڕۆژی 1ـی ئەیلوولیشدا دەست بە پرۆسەی ڕاهێنانی مامۆستایان بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکرێت.
زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بڵاوکراوەتەوە، یەکەم تاقیکردنەوەی خولی دووەمی قۆناغی 12ـی ئامادەیی لە ڕۆژی سێشەممە 11ـی ئاب بەڕێوەدەچێت و دوا تاقیکردنەوەش لە ڕۆژی 27ـی ئاب دەبێت، کە تێیدا تاقیکردنەوەکان بە شێوازی ڕۆژ نا ڕۆژێک ئەنجام دەدرێن، پاش تەواوبوونی پرۆسەکەش وەزارەتەکە ڕاستەوخۆ خۆی بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئامادە دەکات و لە سەرەتای ئەیلوولەوە خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان دەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەستیپێکرد؛ هەموو زانیارییەک لەبارەی کات، ڕێنمایی و ژمارەی بەشداربووان
دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 لە سلێمانی
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: رۆژانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 هێڵی ئینتەرنێت رادەگرین
2 کاتژمێر پێش ئێستا